riklam

سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە گەلی عیراق دەکات

عیراق 09:37 PM - 2019-07-05
.

.

لە بەیاننامەیەکدا سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ ھەینی ٢٠١٩/٧/٥ بەبۆنەی تۆمارکردنی شاری بابل لە لیستی شوێنەوارەکانی جیھانیدا، پیرۆزبایی لە گەلی عیراق کرد.

ئەمەش دەقەکەیەتی:

ئەمڕۆ شاری بابل بە ھەوڵ و کۆششی ڕۆڵەکانی گەلی عیراق و دۆستان و برایان لە لیستی شوێنەواری جیھاندا تۆمارکرا، پاش ئەوەی ئەو پێگەیەی بەھۆی سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشووەوە پێ نەدەدرا، و ئەم شوێنەوار و شارستانیەتییە مەزنەی بابلی پشتگوێ خستبوو و ھاوکات ھەوڵیشی دەدا بۆ  گۆڕینی ڕوخساری  شوێنەوارەکەی.

بەڵام بە ھەوڵی ڕۆڵە دڵسۆزەکانی گەلی عێراق کە شەو ڕۆژیان خستبووە سەر یەک تا دووبارە بابل شوێنی مێژووی خۆی بەدەستھێنایەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ھەوڵەکانییان خستەگەڕ لەپێناوی خستنەڕووی بەڵگەنامەکان کە گەواھی دەری شوێنەوار و مێژووی شارستانیەتی بابل دەسەلمێنێت.

ھەمووان بەیەکەوە بە ئینسافەوە لە برایان و دۆستان لە وڵاتانی تایبەتمەند بە شوێنەواری جیھانییەوە پشتیوانیان لەو ھەوڵە نیشتمانییە کرد، کە بەسەرکەوتنێکی نوێ کۆتایی ھات، ئەویش بە تۆمارکردنی بابل لە لیستی شوێنەواری جیھانیدا، پاش دورخستنەوەیەکی بە زۆر.

پیرۆزبایی لە ھەموو ڕۆڵەکانی گەلی عێراق دەکەین بەبۆنەی ئەم سەرکەوتنە نوێیە، ھەر ماوەیەک لە مەو پێشیش ھۆرەکانی عێراق لە لیستی شوێنەواری جیھاندا تۆماکران و ئەمڕۆش بابل دەگاتە ھەمان پێگە و لە داھاتووشدا شوێنەواری دیکەی عێراق دەخرێنە ھەمان لیستەوە بەپشتیوانی خودا، تا عێراق دووبارە پێگەی شایستەی خۆی وەرگرێتەوە. 

 

د. بەرھەم ساڵح

سەرۆک کۆمار"

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket