riklam

رێگای نێوان عیراق- سوریا ده‌كرێته‌وه‌

عیراق 05:43 PM - 2019-07-05
.

.

دوای پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ له‌پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش، خاڵی سنوری (قائیم- ئه‌لبوكه‌مال) به‌ ره‌سمی ده‌كرێته‌وه‌.

لیوا روكن مه‌حمود فه‌لاحی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌نبار راِیگه‌یاند: دوای زامنكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و پاككردنه‌وه‌ی له‌پاشماوه‌ی تیرۆریستان، ھه‌فته‌ی داھاتوو، خاڵی سنوری (قائیم- ئه‌لبوكه‌مال) كه‌ (عێراق و سوریا) به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌، له‌ قۆناغی یه‌كه‌میش ته‌نھا یه‌ك ئاراسته‌ی رێگه‌كه‌ ده‌خرێته‌ كار، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی سوریا، عیراق و ئێران بووه‌ له‌ دیمه‌شق.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوری (قائیم- ئه‌لبوكه‌مال)، كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای ئه‌نبار.


PUKmedia  / كوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket