riklam

كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی خانه‌كانی مێشك له‌ناوده‌بات

هەمەرەنگ 10:06 AM - 2019-07-05
.

.

جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر خانه‌كانی مێشك، خۆتی لێ به‌دوور بگره‌ .

تۆژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن تۆژه‌ران له‌ زانكۆی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌، ئاشكرایكرد، جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی زیانی گه‌وره‌ به‌ مێشك، ده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه‌ی پێدا، زیان به‌ ته‌نه‌ خانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و له‌ناویان ده‌بات و ده‌بێته‌ هۆی مردن.

جگه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌ڕێگه‌ی گه‌رمكه‌رێك بۆ گه‌رمكردنی شله‌یه‌ك كه‌ نیكۆتینی تێدایه‌ كارده‌كات و شله‌كه‌ ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ڵمی نیكۆتین كه‌ جگه‌ره‌كێشه‌كان هه‌ڵیده‌مژن.

تیمی تۆژینه‌وه‌كه‌ ته‌نه‌ خانه‌ ده‌مارییه‌كانی چێندراو له‌ مشكیان به‌كارهێنا بۆ دیاریكردنی هۆكاری ئه‌و زیانانه‌ی تووشی ئه‌و خانانه‌ ده‌بن به‌هۆی كێشانی جگه‌ره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان و، روونیان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و خانانه‌ به‌هۆی ماندووبوون دووچاری له‌ناوچوونی چڕی "میتۆكۆندریا" ده‌بن.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket