riklam

شێوەكارێكی كورد رێزلێنانی تونس-ی وەرگرت

ئەدەب وهونەر 04:27 PM - 2019-07-04
.

.

هونەرمەندێكی كورد، وەكو تاكە كوردێك لە سلێمانییەوە بانگهێشتكرا بۆ سیمبوزیومی شێوەكاران لە شاری منستێر لە وڵاتی تونس كە هونەرمەندانی 23 وڵات بەشدارییان تێدا كردبوو كە ژمارەیان 68 شێوەكار بوو، توانی خەڵاتی رێزلێنانی سیمبوزیومەكەو وڵاتی تونس وەربگرێت.

لەبارەی بەشداریكردنەكەیەوە، شێوەكار محەمەد فەتاح لە لێدوانێكی تایبەت بە كوردستانی نوێ‌ وتی: بۆ یەكەمجارە كوردێك بەشداری ئەم سیمبوزیومە نێودەوڵەتییە بكات كە زۆرترین ئەزموونی هونەری وڵاتانی تێدا نمایشدەكرێت و لە 10رۆژی پرۆگرامی چڕو پڕ بە ئەنجام گەیەنرا و پاشتر ئەو كارانە نمایشكراون و هەریەك لە بەشداران خەڵاتی رێزلێنانیان پێ بەخشرا..

محەمەد فەتاح، وتیشی: زۆر حەزدەكەم بڵێم لەوێ‌ كە وتم كوردم هونەرمەندێكی جەزائیری هەستاو لەناو ئامادەبوواندا هاواری كرد (بژی پێشمەرگە) كە بۆمن زۆر هەستێكی خۆش بوو، كە لێشم پرسی چۆن كورد دەناسی، هونەرمەندە جەزائیرییەكە وتی: ئێمەی ئەمازیخین لە جەزائیر و ئێوەش كوردن لەعیراق هەمان مەسەلەمان هەیە.

PUKmedia کوردستانی نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket