riklam

هه‌رێم و په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌

ئابوری 10:39 AM - 2019-07-04
.

.

به‌هۆی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی ئابوری و سه‌قامگیری ئارامی و ئاسایش له‌ وڵاتانی ده‌ره‌و دراوسێ و عه‌ره‌بی و ئه‌مریكی و له‌سه‌ر ئاستی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازی ء پیاوانی خاوه‌نكار و هه‌نارده‌كاران سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت و بازرگانان كۆڕو كۆبونه‌وه‌ی ئابوری و بازرگانی ڕێكده‌خه‌ن بۆ له‌یه‌كتری گه‌یشتن و دانانی به‌ردی بناغه‌ی په‌یوه‌ندی ئابوری هه‌میشه‌یی.
وه‌ك ئاشكرایه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوو شاندێكی گه‌وره‌ی بازرگانی ئه‌مریكی هاته‌ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ زلهێزه‌ چه‌ندین بازرگان  و سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵدابوو له‌گه‌ڵ بازرگان و سه‌رمایه‌دارانی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی فراوانیان ئه‌نجامدا، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی باڵا تواندرا له‌و كۆڕه‌ فراوانه‌ ئابووریه‌دا شاندی ئه‌مریكی به‌ته‌واوی كه‌ تێبگه‌ن كه‌ بنیاتنانه‌وه‌ی  ژێرخانی ئابوری هه‌رێم دوای شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی ئابوری چۆن بنیات ده‌نرێته‌وه‌ بۆیه‌ شاندی بازرگانی ئه‌مریكی بڕیاریان دا له‌ بواری پیشه‌سازی نه‌وت و كشتوكاڵ ء گه‌شتیاری و بازرگانی گشتی كاربكه‌ن له‌ داهاتووی نزیكدا ده‌ستبه‌كاربن.
له‌هه‌مانكاتیشدا هاتنی شاندی باڵای بازرگانی و پیاوانی خاوه‌نكارو هه‌نارده‌كارانی توركیا بۆ هه‌رێمء كۆڕبه‌ندی ئابوری له‌گه‌ڵ بازرگان و پیاوانی خاونكاری هه‌رێمء به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم بایه‌خء گرینگیه‌كی زۆری هه‌بوو بۆ زیاتر گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندی ئابوری و بازرگانی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان ء كۆماری توركیا، ئه‌م كۆڕبه‌نده‌ش به‌ هه‌وڵء ماندووبونی پیاوانی خاوه‌نكاری هه‌رێمی كوردستان ڕێكخراوه‌.
له‌لایه‌كیتره‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی ئابوری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمدا گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی به‌رچاوی پێوه‌دیاره‌ له‌سه‌رجه‌م مه‌رزه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ مه‌رزی باشماخء په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌ران و مه‌رزه‌ نافه‌رمیه‌كان.
له‌م هه‌لءمه‌رجه‌دا كۆماری ئیسلامی ئێران كارئاسانی باش ئه‌كه‌ن بۆ هاتوچۆی بازرگانان و هاورده‌كاران و گه‌شتیاران له‌ هه‌ردولاوه‌ ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ په‌یوه‌ندیه‌كان له‌ بواری ئابوری و بازرگانی له‌ نێواندا به‌رده‌وام له‌ گه‌شه‌و پێشكه‌وتندابێت قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ نێواندا له‌ به‌رزبونه‌وه‌دابێت ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی هه‌رێم ده‌وری باڵایان هه‌یه‌ له‌م بواره‌دا ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك كه‌ ئه‌مانه‌ یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانی و پیشه‌سازیه‌كانی هه‌رێم پێكده‌هێنن ئه‌وه‌ی پێویسته‌  ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم واتا كابینه‌ی نۆ ده‌بێت سیسته‌می بازاڕی ئازاد ڕێكبخات قۆرغكاری و ده‌ست تێوه‌ردان نه‌هێڵێء هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت بێت سیسته‌می بانكی ڕێكبخات.
                                                                                                           
عبدالله حاجی سعید
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی
بۆ كاروباری بازرگانی و كاسبكاران


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket