riklam

فه‌یسبووك روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەمەرەنگ 09:16 PM - 2019-07-03
.

.

كۆمپانیای فه‌یسبووك رایگه‌یاند، كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌ ته‌كنیكییه‌ ده‌كات كه‌ رووبه‌ڕووی به‌شێك له‌ به‌كارهێنه‌ره‌كانی بووه‌ته‌وه‌.

كۆمپانیاكه‌ له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ به‌شێك له‌ به‌كارهێنه‌رانی له‌ كاتی ناردنی وێنه‌ و ڤیدیۆ و په‌یامی ده‌نگی له‌ رێی فه‌یسبووك و وه‌تسئاپ و ئینستاگرامه‌وه‌ رووبه‌ڕووی كێشه‌ بوونه‌ته‌وه‌ و راشیگه‌یاند، كه‌ كۆمپانیاكه‌ كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ته‌كنیكییه‌كه‌ ده‌كات.

ده‌ستبه‌جێش له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هاشتاگی "فه‌یسبووك داون" له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ و چه‌ندین كه‌س له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی جیهانه‌وه‌ ئاماژه‌یان داوه‌ به‌وه‌ی تووشی هه‌مان گرفت بوون.

له‌دوای نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆشه‌وه‌، له‌هه‌رێمی كوردستان گروفت له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌تسئاپ و ئینستا و فه‌یسبوك دروستبووه‌، به‌تایبه‌ت تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌شێوه‌یه‌ك، وێنه‌ بڵاوكراوه‌كانیش له‌و تۆڕه‌ نابینرێن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket