riklam

وەزارەتێكی بەغدا لەسلێمانی پێویستی بەفەرمانبەرە

عیراق 06:46 PM - 2019-07-03
.

.

وەزارەتی دادی عیراقی ژمارەیەك فەرمانبەر لەسلێمانی دادەمەزرێنێت و داواكاریشە هەر كەسێك مەرجەكانی تێدایە لەڕێی فۆڕمێكەوە دەتوانرێت داواكاری پێشكەش بكات.

وەزارەتی دادی عیراق بڵاویكردوەتەوە كە لەسەر بنەمای رێنماییەكان بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجەی 2019ی عیراق ژمارە (1)ی ساڵی 2019 و بابەتی دامەزراندنی میلاكات، وەزارەتەكەیان پێویستی بەدامەزراندنی فەرمانبەرە بەپێی ئەو پسپۆڕیانەی پێویستیانە، بۆیە هەر كەسێك دەیەوێت دابمەزرێت دەتوانێت لەڕێی ئەو فۆڕمەی لەسایتەكەیان دانراوە سیڤی خۆی پێشكەش بكات.

دامەرزاندنەكەی وەزارەتی دادی عیراق، چەند پارێزگایەك دەگرێتەوەو ا لەهەرێمی كوردستانیش سلێمانی تێدایەو  10 كەسی بۆ دادەمەزرێنرێت، جگە لەوەش ژمارەیەكی دیكەش لە ناوچە كوردستانییەكانی هەردوو پارێزگای نەینەواو دیالە دادەمەزرێنرێن.

بەپێی ئاگادارییەكە، ئەو كەسانەی دەیانەوێت لەسەر میلاكی ئەو وەزارەتە دابمەزرێن، تا رۆژی 19ی تەموزی 2019 فۆڕمی تایبەت بەزانیارییە كەسییەكانی خۆیان پڕ بكەنەوە.

لینیكی پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن

PUKmedia  

 

546456.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket