riklam

تەرمی دەیان ژن و پیاو لەگۆڕێكی بەكۆمەڵدا دەدۆزرێنەوە

جینۆساید‌‌ 06:16 PM - 2019-07-03
.

.

لەشاری رەقەی سوریا تەرمی دەیان كەس لەگۆڕێكی نوێی بەكۆمەڵدا دۆزرایەوە كە لەلایەن داعشەوە كوژراون.

یاسر خەمیس لێپرسراوی تیمی تایبەتمەند بەدۆزینەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لەباكوری سوریا رایگەیاند: لەشاری رەقەی باكوری سوریا گۆڕێكی نوێی بەكۆمەڵیان دۆزیوەتەوە كە لەدەیان چاڵ پێكهاتووەو هەر یەكەشیان تەرمی پێنج كەسی تێدایە.

ئەوەشی رونكردوەتەوە: لەناو یەكێك لەچاڵەكانی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵەدا تەرمی پێنج كەسی تێدا بووە كە جلی پرتەقاڵیان لەبەردا بووەو كە داعس ئەوكەسانەی رفاندوەو دواتر كوشتونی و خستویەتیە ناو چاڵەوە.

خەمیس پێشیوایە مێژووی كوژرانی ئەو كەسانە لەلایەن داعشەوە بۆ دوو ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوەو دەستدڕێژی گوللەیان لێكراوەو گوللەكانیش نراوە بەسەریانەوە، هەروەها دەستیشیان بەستراوەتەوە.

باسی لەوەشكردوە كە تیمەكەیان لەو گۆڕە بەكۆمەڵەدا تەرمی ژنیشیان دۆزیوەتەوە، دەڵێت: سێ ژنیان لەلایەن داعشەوە بە بەرد كوژراون، چونكە ئێسكی سەریان شكاوەو ورد بووە.

 تیمە تایبەتەكە بۆ دۆزینەوەو هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی شاری رەقە ماوەی مانگێكە دەستیان بەكاركردن كردوە لەو گۆڕە بەكۆمەڵە نوێیەدا لەباشوری رەقە كە شارەكە پایتەختی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بووە.

یاسر خەمیس پێشیوایە لەگەڵ بەردەوامی كاری تیمەكانیان، ژمارەی گۆڕەكان و تەرمەكانیش زۆر زیاتر دەبێت.

PUKmedia ئاژانسەكان  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket