riklam

فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان بەڕێوەدەچێت

ئەدەب وهونەر 03:51 PM - 2019-07-03
.

.

ۆركشۆپی فێركاریی سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە ناونیشانی دیزاینی پۆستەر، لە ژێر چاودێریی "فەرشید مێسقاڵی" لە ئیسفەهان بەڕێوەدەچێت.

بە پێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەكان و راگەیاندنی سی و دووهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، ۆركشۆپی فێركاریی دیزاینی پۆستەری فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە مەبەستی بەرزكردنەوەی هونەرگەلی نووسراوی وێنەیی و كەرستە و باببەتەكانی بانگەشەیی سینەمای ئێران، لە رۆژانی 15 تا 17ی پووشپەڕی 1398 رێكەوتی 6 تا 8ی جولای 2019ی زایینی لە ژێر چاودێریی مامۆستا "فەرشید مێسقاڵی" دیزاینەر و گرافیستی ناوداری ئێرانی لە شاری مێژوویی ئیسفەهان بەڕێوەدەچێت.

خوازیارانی بەشداری لەو كارگەیە لە دوای ناردنی نموونەیەك لەپۆستەرەكانی خۆیان بە كوالیتە و چۆنایەتی بەرز بە سندووقی پۆستی ئەلیكترۆنی دەبیرخانە و نووسینگەی فێستیڤاڵی بە ئەدرێسی [email protected] بە بۆچوون و پەسندكردنی بەڕیز مێسقاڵی، بۆیان هەیە تا لەو كارگەی فێركارییەدا ئامادە بن.
خوازیاران هەتا رۆژی 10ی پووشپەڕ رێكەوتی 1ی جولای ماوە و دەرفەتیان هەیە بۆ ئەوەی كە لەم كارگەیەدا ناونووسی بكەن و بەرهەمەكانی خۆیان بۆ دەبرخانە و نووسینگەی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە شاری ئیسفەهان بە ئەدرێسی، شەقامی ئامادگاه، بەرامبەر هۆتێلی عەباسی، پلاكی 107 بنێرن و بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر سەردانی ماڵپەڕی فێستیڤاڵ بە ناونیشانی www.icff.ir  بكەن، یان بە ژمارە تەلەفۆنی32225535 پەیوەندی بگرن.

سی و دووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەكانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF بە بەرپرسیاریی "عەلیڕەزا تابێش" لە رۆژانی 28ی گەلاوێژ تا 4ی خەرمانانی 1398ی هەتاوی رێكەوتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی2019ی زایینی لە دوو بەشی"نەتەوەیی" و "نێونەتەوەیی"دا لە شاری مێژوویی ئیسفەهان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.


PUKmedia مەنسوری جیهانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket