riklam

عیراق ژماره‌یه‌كی حسابی بۆ ئێران ده‌كاته‌وه‌

ئابوری 01:41 PM - 2019-07-03
.

.

سه‌ره‌ڕای سزاكانی سه‌ر ئێران، به‌ئاگاداری ئه‌مریكا، عیراق حسابێكی بانكی بۆ پاره‌ی ئه‌و گاز و كاره‌بایی له‌ئێران ده‌یكڕێت ده‌كاته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا، راپۆرتێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و، ئاشكرایكردوه‌:"حكومه‌تی عیراق حسابێكی بانكی بۆ ئێران كردوه‌ته‌وه‌، كه‌تیایدا پاره‌ی ئه‌و  گازو كاره‌باییه‌ی له‌و وڵاته‌ی ده‌كڕێت داده‌نێت".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" ئێران ناتوانێت پاره‌ له‌و حسابه‌ وه‌ربگرێت، به‌ڵام ده‌توانێت بۆ كڕینی خۆراك و ده‌رمان به‌كاری بهێنێت".


باس له‌وه‌شكراوه‌:" ئه‌مریكا له‌و حسابه‌بانكیه‌ ئاگاداره‌ ".

بیژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئه‌وه‌ی وتووه‌:" عیراق دوو ملیارد دۆلار قه‌رزاری گازو كاره‌بایی ئێرانه‌".


هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌و حسابه‌ بانكیه‌ به‌دیناری عیراقی ده‌بێت و له‌بانكێكی عیراقی ده‌بێت".


PUKmedia  دارِشتنه‌وه‌ی " سامان یاروه‌یس" 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket