بڕیارێك نرخی ئۆتۆمبێل له‌هه‌رێم به‌رزده‌كاته‌وه
ریپۆرتاژ 12:29 PM - 2019-07-03.
بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هێنانی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێر ئاو كه‌وتوو، نرخی ئۆتۆمبێلی به‌رز كردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش بۆچوونی جیاوازی له‌نێوان بازرگانانی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه و كاسبكارانی پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل درووست ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه محه‌مه‌د عه‌ربه‌تی كاسبكار له پێشانگایه‌كی ئۆتۆمبێل به PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هێنانی ئۆتۆمبێلی لێدرا و لافاو بڕیارێكی گرنگه و ده‌بوو پێشتر حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردایه، چونكه له سوودی هاووڵاتییانه.
وتیشی: بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هێنانی ئۆتۆمبێلی لێدراو و لافاو، له‌ئێستادا بووه‌ته هۆی گه‌رمكردنی بارازڕی پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل و نرخی به‌رزكردۆته‌وه، چونكه هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی كاری كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ن جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌یان كردووه‌ته ده‌رفه‌ت بۆ قۆرخكردنی بازاڕ و ساغكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان به نرخێكی گرانتر.
هاوكات رێبه‌ر ئومێد، كه بازرگانی هێنانی ئۆتۆمبێلی لێدراوه بۆ PUKmedia وتی: بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هێنانی ئۆتۆمبێلی لێدرا و لافاو زیانێكی زۆری به بازرگانانی ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله گه‌یاندووه، چونكه بڕیاره‌كه زۆر زوو خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌مه‌ش زیانێكی زۆر له‌و بازرگانانه كه‌وت كه ئۆتۆمبێلیان كڕیووه و له ئێستادا ناتوانن بیهێننه بازاڕه‌كانی هه‌رێمه‌وه.
وتیشی: ده‌بوو حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند مانگێك پێش ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره یان جێبه‌جێكردنی، بازرگانانی ئۆتۆمبێلی لێدرا و لافاوی ئاگادار بكردایه‌ته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی به‌و رێژه زۆره زه‌ره‌ر مه‌ند نه‌بن.
رێبه‌ر ئومێد راشیگه‌یاند: هێنانی ئۆتۆمبێلی لافا و لێدرا و لایه‌نی باشیشی هه‌بووه بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه ناتوانن ئۆتۆمبێل به نرخی گران بكڕن.
وتیشی: به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه له ئێستادا نرخی ئۆتۆمبێل له پێشانگاكان به‌رزبووه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كه‌ین نرخ زیاتر به‌رزبێته‌وه ، كه له زیانی هاووڵاتییان دایه.
هاوكات هاووڵاتییانیش پێیان وایه كه ئه‌و بڕیاره له سوودی گشتییه و ده‌ڵێن، ده‌بێت رێگه له گرانبوونی ئۆتۆمبێله‌كانی ناوخۆ بگیرێت و نه‌هێڵرێت خاوه‌نی پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل راگرتنی هاتنی ئۆتۆمبێلی لافا و لێدراو بكه‌نه ده‌رفه‌ت بۆ گرانكردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان.
هه‌ندێك له هاووڵاتییانیش پیان وایه كه كاتی ئه‌وه هاتووه حكومه‌ت هه‌نگاو بنێت به‌ره‌و دامه‌زراندنی هێڵی گواستنه‌وه‌ی تازه و خێرا، بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتییان ناچار نه‌بن به‌و رێژه زۆره ئۆتۆمبێل بكڕن و شه‌قامه‌كانیش به‌شێوه‌ی ئێستا لۆد و قه‌ره‌باڵغییان له‌سه‌ر نه‌مێنێت.
رۆژی 1-7-2019، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێرئاوكه‌وتووی خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیش، له پێنج ساڵی رابوردوودا، 451 هه‌زار و 337 ئۆتۆمبێل هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كراون، ساڵی رابوردووش نزیكه‌ی 131 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌كراون، له چوار مانگی ئه‌مساڵیشدا 68 هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده‌كراون.
له‌نوێترین بڕیاریشیاندا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه بوونی سیستمی په‌ره‌شووت (ئێرباگ) ده‌كاته یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی توندوتۆڵی و ده‌رچوون له پشكنینی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل.
PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24