riklam

موقتەدا سه‌در پشتیوانی بڕیاره‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات

عیراق 08:41 PM - 2019-07-02
.

.

موقته‌دا سه‌در رابه‌ری سه‌دریه‌كانی عیراق، پشتیوانی بڕیارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات، كه‌ تیایدا فه‌رمانی داخستنی بۆ  سه‌رجه‌م نوسینگه‌كانی حه‌شدی ده‌ركردوه‌.

موقته‌دا سه‌در، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ده‌ست به‌جێ ته‌واوی نوسینگه‌كانی سه‌رایا سه‌لامی راگه‌یاندوه‌و ناوه‌كه‌شی كشاندوه‌ته‌وه‌.


ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌:" ده‌بێت ته‌واوی گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ژێر فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزمان هه‌بێت".

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:" هێزه‌كانی سه‌رایا سه‌لام بتوانرێت له‌نزیك شوێنه‌ پیرۆزه‌كان دابنرێن".


PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket