riklam

یه‌كێتی بڕیارده‌ری لیژنه‌یه‌كی تری به‌رده‌كه‌وێت

عیراق 06:38 PM - 2019-07-02
.

.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سه‌رۆك و جێگرو بڕیارده‌ری لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری هه‌ڵبژاردو پۆستی بڕیارده‌ری ئه‌و لیژنه‌یه‌ش به‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌وت..

د. بێستون عادل ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 2-7-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا سه‌رۆك و جێگرو بڕیارده‌ری لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری هه‌ڵبژێردران، كه‌ وه‌لید سه‌هلانی به‌ سه‌رۆك و عائیشه‌ مه‌ساری به‌ جێگر هه‌ڵبژێران، هه‌روه‌ها منیش وه‌ك نوێنه‌رێك له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ بڕیارده‌ری لیژنه‌كه‌ هه‌ڵبژێردرام.

جێگای باسه‌ له‌ دانیشتنی رۆژی چوار شه‌ممه‌ 22-5-2019، نوێنه‌رانیشدا د. ته‌ها ئه‌مین وه‌ك بڕیارده‌ری لیژنه‌ی خوێندنی باڵا هه‌ڵبژێردرا كه‌ له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket