riklam

ئۆپیك بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی درێژكرده‌وه‌

ئابوری 03:56 PM - 2019-07-02
.

.

وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌، بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیاندا.

ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 2-7-2019، وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی روسیا له‌ ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری رێكه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كۆبوونه‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌، بڕیاریاندا بۆ ماوه‌ی (9) مانگی تر، رێكه‌وتنی كه‌مكرنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت درێژبكه‌نه‌وه‌.

درێژكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، تاكو مانگی ئازاری 2020، به‌رده‌وامده‌بێت، به‌پێی پێشبینی شاره‌زایانی بواری نه‌وت و ئابوری، ئه‌م بڕیاره‌ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر بازاڕی جیهانی نه‌وت ده‌بێت.

PUKmedia رۆیته‌رز 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket