riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: میراوده‌لی له‌كاروانی خه‌باتدا جێده‌ستی دیاره‌

پرسەنامە 12:54 PM - 2019-07-02
.

.

به‌هۆی كۆچی دوایی قادری مه‌مه‌ند ئاغای میراوده‌لی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌ی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكار و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێزان: خانه‌واده‌ی تێكۆشه‌ری كورد قادری مه‌مه‌ند ئاغای میراوده‌لی

‎به‌ داخ و ئه‌سه‌فێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك قادری مه‌مه‌ند ئاغای میراوده‌لی، پێشمه‌رگه‌ی سه‌ره‌تاكانی شۆڕش و فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی ١١ی پشده‌ر و فه‌رمانده‌ی تیپی ٦٨ی مامه‌نده‌م زانی، له‌ ناخه‌وه‌ نیگه‌ران و خه‌مبارو دڵگرانی كردم.

كاكه‌ قادری مه‌مه‌ند ئاغا یه‌كێك بوو له‌ پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌ قاره‌مانه‌كانی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و شۆڕشی نوێ و له‌كاروانی خه‌باتدا جێده‌ستی دیار بوو، له‌دوای ڕاپه‌ڕینیش ئه‌ندامی یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانی كوردستان بوو، له‌وێش ڕۆڵی خۆی هه‌بوو و درێژه‌ی به‌ خه‌باتدا وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌و گرنگی ناوچه‌كه‌.

كۆچی دوایی كاك قادری مه‌مه‌ند ئاغا هه‌موومانی دڵگران و نیگه‌ران كرد، هاوبه‌شی خه‌متانین، هیوادارم ئه‌مه‌ دوا كۆست و ناخۆشی خۆتان و خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان بێ، خوای گه‌وره‌ سه‌بووری هه‌موو لایه‌ك بدات و كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

انا لله وانا الیه راجعون

‎كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket