riklam

داوای هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ عیراقییه‌كان ده‌كرێت

عیراق 12:35 PM - 2019-07-02
.

.

شاره‌زایه‌كی بواری سه‌ربازی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌عیراق به‌دوور نازانێت و داوا ده‌كات هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و هێزه‌عیراقییه‌كان هه‌بێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هیشام ئه‌لهاشمی شاره‌زای بواری سه‌ربازی له‌ عیراق سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعشی له‌عیراق و سوریا به‌دوورنه‌زانی و داواشی له‌سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ كرد له‌پێناو رێگرتن له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكه‌ن.

هیشام ئه‌لهاشمی بۆ PUKmedia وتیشی: پێشمه‌رگه‌ هێزێكی كاریگه‌ره‌ له‌عیراق و له‌كاتی رزگاركردنی نه‌ینه‌وادا توانیویه‌تی 19 یه‌كه‌ی ئیداریی له‌چنگ داعش ده‌ربهێنێت و رزگاریان بكات.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پێویسته‌ پێشمه‌رگه‌و هێزه‌ئه‌منییه‌كانی عیراق هه‌واڵگیرییه‌كانیان زیاتر به‌هێزبكه‌ن و رێگربن له‌دوووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌عیراق.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ 1-7-2019 رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌ راپۆرتێكدا له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه‌ مه‌ترسی دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشی به‌هێزێكی نوێوه‌ له‌عیراق و سوریا خستوه‌ته‌ڕوو و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، داعش به‌نیازه‌ خۆی رێكبخاته‌وه‌و بێته‌وه‌ ناوچه‌كه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket