riklam

كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی مێرگی وشه‌ به‌ڕێوه‌چوو

کتێب 12:23 PM - 2019-07-02
.

.

كتێبی مێرگی وشه‌ له‌ ئاماده‌كردنی ڕۆژنامه‌نووس خه‌ڵه‌ف غه‌فور بڵاوكرایه‌وه‌.

سه‌عات 10:30 ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2-7-2019 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ده‌بی له‌ساڵۆنی كوردستانی نوێ كۆڕی ناساندن و واژۆ كردنی كتێبی مێرگی وشه‌ له‌ ئاماده‌كردنی ڕۆژنامه‌نووس خه‌ڵه‌ف غه‌فور به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تا خه‌ڵه‌ف غه‌فور ئاماده‌كاری كتێبه‌كه‌ تیشكی خسته‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ و ڕایگه‌یاند: ئه‌و كتێبه‌ گفتوگۆیه‌كی دوورودرێژه‌ له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌م و چالاكییه‌كانی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس مسته‌فا ساڵح كه‌ریم.

دواتر ئاماده‌بوان بیروڕای خۆیان سه‌باره‌ت به‌ كه‌سایه‌تی و خه‌بات و نووسینه‌كانی مسته‌فا ساڵح كه‌ریم ده‌ربڕی و پاشان كتێبه‌كه‌ به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا دابه‌شكرا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket