riklam

چاوه‌ڕوانده‌كرێت وه‌رزی یاسادانانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران درێژبكرێته‌وه‌

عیراق 11:34 AM - 2019-07-02
.

.

چاوه‌ڕوانده‌كرێت، وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش وه‌رزی یاسادانان درێژبكاته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ئێستادا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك كردوه‌، هه‌روه‌ها گفتوگۆی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كردوه‌، بۆیه‌ بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كان چاوه‌ڕوانده‌كرێت وه‌رزی یاسادانانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران درێژبكرێته‌وه‌.

وتیشی: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌توانێت بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كان، درێژكردنه‌وه‌ی وه‌زری یاسادانان بخاته‌ ده‌نگدانه‌وه‌و په‌رله‌مانتاران ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، كه‌ به‌بڕوای من پێویسته‌ ئه‌و كاته‌ بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كان درێژبكرێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، رۆژی 30-6-2019 په‌رله‌مانی كوردستان وه‌رزی یاسادانانی بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ درێژكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌پێناو پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.


PUKmedia تایبه‌ت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket