riklam

سەرۆك كۆمار پێشوازی لەوەزیری ناخۆ دەكات

عیراق 10:51 PM - 2019-07-01
.

.

سەرۆك كۆمار جەختی لەگرنگی پشتبەستن بەشێوازو تەكنیكی پێشكەوتوو لەكارەكانی وەزارەتی ناوخۆدا كردەوە.

ئەمڕۆ 1ی تەموزی 2019، سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح لەكۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە یاسین یاسری وەزیری ناوخۆ.

لەمیانی دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار رۆڵی وەزارەتی ناوخۆی لەبەهێزكردنی سەقامگیری ئاسایشدا بەرزنرخاند، هاوكات جەختی لەگرنگی بەردەوامی هەوڵەكان كردەوە لە پێناوی پارێزگاریكردن لە یاساو سەرخستنی دادپەروەری.

هەرلە دیدارەكەدا سەرۆك بەرهەم ئاماژەی بەپێویستی بەكارهێنانی شێوازی نوێ كرد لە مەشق و راهێنان بە كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكان بە تەكنیكی پێشكەوتوو لە كاری هەواڵگری و خێرا رایكردنی كارەكانی هاووڵاتیان. 

لەلای خۆیەوە وەزیری ناوخۆ، سوپاسی سەرۆك كۆماری كرد بۆ پشتیوانی لە وەزارەتەكەی كە دەبێتە هۆكاری بەهێزكردنی دەسەڵاتی یاساو ئاسایش لە وڵاتدا.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket