riklam

بەڤیدیۆ.. خالقی دوای 40 ساڵ گەڕایەوە زێدی خۆی

ئەدەب وهونەر 06:32 PM - 2019-07-01
.

.

هونەرمەندی‌ گەورەی‌ كورد مەزهەری خالقی دوای نزیکەی 40 ساڵ دەگەڕێتەوە شاری‌ سنەی‌ رۆژهەڵاتی‌ كوردستان زێدی‌ لەدایكبوونی‌.

ئەمڕۆ 1ی تەموزی 2019، مامۆستا مەزهەر خالقی هونەرمەندی گەورەی كورد دوای نزیکەی 40 ساڵ دوركەوتنەوە لەشاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان كە زێدی لەدایكبونیەتی گەڕایەوە شارەكەو بڕیارە بەشداری كۆنگرەی ناودارانی كورد بكات و یەكێكیش دەبێت لەو كەسایەتیانەی لەكۆنگرەكەدا رێزی لێدەگیرێت. 

بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆیش، لەسەر سنوری ئێران، لەلایەن لێپرسراوانی شاری سنەوە پێشوازییەكی گەرم لە مامۆستا مەزهەری خالقییەوە كراوە.

هاوكات بەهمەن موراد نیا پارێزگاری كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەزانكۆی كوردستان بەڕێوەچوو رایگەیاند: لەبەر ئەوەی مامۆستا مەزهەری خالقی پاسپۆرتی عیراقی یان ئێرانی نەبووەو تەنیا پاسپۆرتی بەریتانی هەبووە بۆ دەركردنی ڤیزاكەی كێشە دروستبوە، بەڵام بەهاوكاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران كێشەكەی بۆ چارەسەر كراوە.

ئەوەشی راگەیاند: گەڕانەوەی مامۆستا مەزهەری خالقی دوای 38 ساڵ بۆ شاری سنە زێدی لەدایكبوونی ئەو گەورە هونەرمەندەی كورد جێی خۆشحاڵی هەمووانەو سنە باوەشی بۆ مامۆستا خالقی كراوەیە.

گەڕانەوەی‌ مامۆستا مەزهەری‌ خالقی بۆ شاری سنە لەسەر بانگهێشت و داخوازی بەڕێوەبەرانی كۆنگرەی ناودارانی كوردە كە بڕیارە سبەینێ‌ و دوو سبەی‌ لە زانكۆی‌ كوردستان بەڕێوەبچێت و لەو كۆنگرەكەشدا رێز لە 30 هونەرمەندو بلیمەتی ناوداری كورد لە بوارە جۆراوجۆرەكانی (زانست، هونەر، فەرهەنگ، وەرزش، ئەدەبیات) دەگیرێت كە یەكێكیان مامۆستا مەزهەری‌ خالقییە.

مەزهەری خالقی ساڵی 1939 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، لە زانكۆی تاران بەشی فیزیای تەواو كردووە و دواتر چووەتە رێكخراوی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی حكومەتی ئێران، بۆ ماوەیەكیش بەڕێوەبەری ناوەندی دەنگ و رەنگی سنە و كرماشان بووە.

دوای شۆڕشی ئێران لەساڵی 1979 و هاتنەسەركاری كۆماری ئیسلامی ئێران، خالقی نیشتمانیی دایكی جێهێشتووە و بۆ ماوەیەك لە هەندەران ژیاوە و دواتریش گەڕاوەتەوە باشووری كوردستان.

PUKmedia تایبەت

لینكی یارمەتیدەر بۆ بینینی ڤیدیۆیەكە  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket