riklam

ئۆرگانەكان هەماهەنگی و كاری پێكەوەی بكەن

ی.ن.ک‌‌ 05:29 PM - 2019-07-01
.

.

ئەمڕۆ 1ی تەموزی 2019، سكرتارییەت و ژمارەیەك لە لێپرسراوی كۆمسیۆنەكان و  ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی پێشوازییان لە لێپرسراوی كۆمیتەكانی رێكخستنی ناوەندی دەرەوەی وڵات كرد.

سەرەتا زوبێر عوسمان جێگری یەكەمی سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی بەخێرهاتنی ناوەندی دەرەوەی كردو هەماهەنگی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ دووپاتكردنەوە، وتیشی: ناوەندی دەرەوە چەتری كۆكەرەوەی كادیرو ئەندامان و جەماوەری یەكێتییە لە تاراوگە كە پێوستیە بەش و ئۆرگانەكانی یەكێتیی لە دەرەوەی وڵات كۆبونەوەی دەوریان هەبێت و هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی وەك یەك تیم لەپێناوی گەشەكردنی یەكێتی ئەنجام بدەن ئەوەیش پێویستی بە بەرنامە و نەخشەرێگایەك هەیە كە لەنێوان لێپرسراوی بەش و ئۆرگانەگانەكان بەبەرنامەی هاوبەش كاری لەسەر بكەن.

ئەنجومەنی ناوەندی كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی ناوەندی دەرەوە لە چەند رۆژی رابردوو بەئامادەبوونی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و بەهەماهەنگی سكرتارییەت و كۆمسیۆنە پەیوەندیدارەكانی ئەنجومەنی ناوەندی و ئۆرگانەكانی تری یەكێتی بەگرنگ وەسفكرد كە دەستپێكی ئەرێنی بوو بۆ هەماهەنگی و كاری پێكەویی لەم قۆناغەدا.

لە كۆبوونەوەكەدا هەردولا جەختیان لە بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان پاڵپشت بەپەیڕەوی ناوخۆی دووپاتكردەوە لەپێناو نوێبوونەوە و گۆڕانكاری لە هەیكەل و فۆڕمی بەڕێوەبردنی یەكێتیی كە وەڵامی داواكارییەكانی ئەم قۆناغەی خەبات بێت.

ناوەندی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وێرای خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە، رۆڵی ئەنجومەنی ناوەندییان وەك پەرلەمانی حزب و هەڵوێستەكانی بەگرنگ وەسف كرد و هەردوولا دەرئەنجامی كۆبونەوەی ناوەندی دەرەوە كە بەدروشمی " بەخۆداچوونەوە‌و نوێبوونەوە" ‌ لەپێناو باشتر بەڕێوەچوونی كارەكان و ئەنجامدانی كۆمەڵێك گۆڕانكاری و دانانی بەرنامە و ئەجێندای نوێی كاركردن لە داهاتوودا تاوتوێكرا و گفتوگۆی چڕوپریان لەبارەوە كرد.

PUKmedia ئەنجومەنی ناوەندی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket