مه‌لا به‌ختیار: دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌كانی مرۆڤ په‌یوه‌ندی به‌ئازادییه‌كانه‌وه هه‌یه
ی.ن.ک 04:22 PM - 2019-07-01.
مه‌لا به‌ختیار:به‌شێك له‌هه‌ڵه‌كانی نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕین، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده نه‌كردن، پێنه‌گه‌یاندن‌و تێنه‌گه‌یاندنیان!
مه‌لا به‌ختیار، له‌كۆڕێكدا به‌ناونیشانی "ئه‌ركی گه‌نجان له‌م سه‌رده‌مه‌دا"، كه ئه‌مڕۆ 1-7-2019، له‌لایه‌ن ناوه‌ندی لاوانی به‌كره‌جۆ به‌ڕێوه‌برا، پاشئه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌سته‌واژه‌ی گه‌نجان‌و سه‌رده‌م-ی لێكدایه‌وه‌و قۆناغی گه‌نجێتی به‌ناسك‌و هه‌ستیار‌و چاره‌نوسساز بۆ مرۆڤ خوێنده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه: ئه‌گه‌ر له‌ژیان‌و له‌ناو كۆمه‌ڵدا، سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی هه‌موو میلله‌تێكدا، ئه‌گه‌ر ستراتیجێك، پرۆژه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ شیاوترین شێوه‌ی په‌روه‌رده هه‌بێت، بێگومان ئه‌وا ئایینده‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه زۆر به‌باشی ده‌چێت به‌ڕێوه. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌ته‌كان، ستراتیجێكیان نه‌بێ بۆ چۆنێتی پێگه‌یاندنی گه‌نج له‌ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا، ئه‌وا ده‌كه‌وێته ده‌ست قه‌ده‌ری رۆژگار كه له‌ناو خێزان‌و كۆمه‌ڵ، پێده‌گات یان نا!
له‌كۆڕه‌كه‌یدا، سیاسه‌تمه‌دارو رۆشنگه‌ر، مه‌لا به‌ختیار ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه: له‌ناو هه‌موو حكومه‌ته‌كانی دنیا، له‌گه‌نجانه‌وه ده‌ستپێناكه‌ن، به‌ڵكو له‌منداڵییه‌وه په‌روه‌رده ده‌ستپێده‌كه‌ن‌و له‌و دیده‌شه‌وه پشتبه‌ست به‌توێژینه‌وه زانستییه‌كان، كه گرنگی‌و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ هه‌یه، ته‌ئكیدی له‌په‌روه‌رده‌یه‌كی شیاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌و تواناكانی مرۆڤ، په‌یوه‌ندییه‌كی ئۆرگانیكی توندوتۆڵی به‌ئازادییه‌كانه‌وه هه‌یه. ئازادییه‌كانیش، په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی به‌تواناكانه‌وه هه‌یه‌و هه‌ركاتێكیش مرۆڤ به‌سروشتی، به‌ته‌ندروستی‌و به‌زانستی په‌روه‌رده بوو، كۆسپه‌كانی به‌رده‌می لابران، ئازاد ده‌بێت له‌بیركردنه‌وه، له‌بڕیاردان، له‌هه‌ڵسوكه‌وت‌و سه‌ره‌نجامیش، ئه‌و توانایه‌ی مرۆڤ هه‌یه‌تی، له‌بری ئه‌وه‌ی به په‌رچه‌كردار یان به‌خه‌فه‌كردن، یان به‌چه‌پاندن‌و خنكاندن‌و تاساندن، له‌ناخیدا‌و وه‌ك گرێیه‌كی ده‌رونی هه‌میشه بمێنێته‌وه، به‌چاودێریكردن‌و به‌زانستی په‌روه‌رده ده‌كرێت‌و گه‌شه‌شی پێده‌درێت.
له‌به‌شێكی تری كۆڕه‌كه‌یدا، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی به‌وردی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی زانستی ته‌مه‌نی منداڵ‌و قۆناغه جیاوازه‌كان كرد، تێڕوانینه‌كانیشی له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌و پرۆگرامه‌كانی خوێندن‌و په‌روه‌رده له‌ناوخۆی عیراق‌و ده‌روبه‌ریشی خسته‌ڕوو، ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد: له‌ڕووی فه‌لسه‌فه‌ییه‌وه پڕ له‌كه‌موكوڕین‌و دواكه‌توون‌و ئاخنراون به‌ئه‌قڵییه‌تی تائیفی‌و مه‌زهه‌بی.
له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌میش، رونیكرده‌وه، كه ناتوانی ئێستایه‌كی پڕ له‌گۆڕانگاری‌و به‌بڕیارو قه‌ناعه‌تی دینی، مه‌زهه‌بی، نه‌ته‌وه‌یی، دنیایی، فه‌لسه‌فی، ئایدۆلۆجی‌و هه‌ر پاساوێك تر بێ، بگه‌ڕێنیته‌وه بۆ رابردوو، به‌ڵكو ئێستا سه‌رده‌مێكی نوێ كه سه‌رده‌می جیهانگیرییه، هاتۆته ئاراوه‌و هیچ سنورێك له‌به‌رده‌م تاك، چین، كۆمپانیا، حزب، ده‌وڵه‌ت، ده‌سه‌ڵات، یاسا‌و ده‌ستوردا نه‌ماوه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان، حزبه‌كان، كۆمپانیا گه‌وره‌و بچوكه‌كان، له‌ڕێگه‌ی بانك‌و كاری هاوبه‌ش‌و پشك پشكێنه‌ی كۆمپانیاكانه‌وه، ده‌توانن له‌ناو تۆڕی نێونه‌ته‌وه‌یی جیهان به‌شداری بكه‌ن‌و له‌ناو پرۆسه‌ی جیهانگیریدا، شوێنێك بۆخۆیان په‌یدا بكه‌ن‌و وتی: ئه‌گه‌ر له‌رابردوودا‌و هه‌تا جه‌نگی ساردیش، له‌سه‌ر سه‌روه‌ری سنوری نیشتمان جه‌نگی گه‌وره په‌یدا بووبێ، به‌ڵام ئێستا كه له‌سه‌رده‌می جیهانگیردا ده‌ژین، خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، بازاڕ، له‌بازاڕی ده‌وڵه‌ت‌و كۆمپانیا گه‌وره‌كانه‌وه، ورد بۆته‌وه بۆ بازاڕی تاك‌و تاكگه‌رایی، نه‌ك ده‌وڵه‌تبه‌ندی یان چین به‌ندی، چونكه هه‌م دۆستایه‌تی‌و هه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانیش گۆڕاون‌و ته‌واوی نیشتمانه‌كانی دنیا، له‌ناوی یه‌ك نیشتمانی بازاڕدا تواونه‌ته‌وه. بۆیه ژیان بۆته ژیانی تاكگه‌رایی‌و بمانه‌وێت یان نا مه‌حكومین به‌بازاڕ، به‌كاڵا، به پڕوپاگه‌نده‌و به سیاسه‌تی ئابوریی، به‌ستراتیجی ئابوری، به‌مێدیا، به‌كه‌لتورو په‌یوه‌ندیی‌و دیارده نوێیه‌كانی جیهان.
له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: ئه‌م سه‌رده‌مه، كه سه‌رده‌می تاكگه‌راییه، پێویسته گه‌نج، سه‌رده‌م، گه‌وهه‌ری سه‌رده‌م لێكبده‌ینه‌وه‌و یه‌كێكیش له‌گه‌وهه‌ره‌كانی ئه‌وه‌یه، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی جیهان له‌په‌یوه‌ندییه‌كی بلۆكبه‌ندییه‌وه بۆ په‌یوه‌ندی تاكگه‌رایی گۆڕاوه (تاكگه‌رایی، دیارده‌یه‌كی تازه سه‌رهه‌ڵداوه)و بمانه‌وێ یان نا، مادام تاك بنه‌مایه‌كی ئابوری هه‌یه، له‌ناو گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌مدان.
له‌درێژه‌ی بابه‌تی كۆڕه‌كه‌شیدا، مه‌لا به‌ختیار، پرسیاری ئه‌وه‌یكرد، كه ئایا له‌كوردستان‌و له‌حكومه‌تی كوردستان، له حزبه‌كان، له‌رێكخراوه‌كه‌ن و ئێنجی ئۆكان، توانیومانه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، گه‌نج، سه‌رده‌م، تاكگه‌رایی، جیهانگیریی، بازاڕی ئازاد‌و مێدیای ئازاد.. تد، توانیومانه گه‌نج وه‌كو پێویست په‌روه‌رده بكه‌ین؟ وه‌ڵامیدایه‌وه، كه له(25) ساڵی رابردوودا هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌مان كردووه، كه وه‌كو پێویست حكومه‌ته‌كان‌و په‌رله‌مانه‌كانی ئێمه، بنج‌و بنه‌وانی ئه‌ركه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنی گه‌نجانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یان لێكنه‌داوه‌ته‌وه‌و به‌رنامه‌یان بۆ دانه‌ناوه‌و رایگه‌یاند: نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕین به‌شیك له‌هه‌ڵه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده نه‌كردنیان، هه‌ڵه‌ی پێنه‌گه‌یاندن‌و تێنه‌گه‌یاندنیان!
مه‌لا به‌ختیار، له‌درێژه‌شدا، پاش سه‌رله‌نوێ پۆلێنبه‌ندكردنه‌وه‌ی نه‌وه‌كان، كه نه‌وه‌ی یه‌كه‌می به‌نه‌وه‌ی په‌نجاكان‌و سه‌رۆك مام جه‌لال، شه‌هید عه‌لی عه‌سكه‌ری، شه‌هید عومه‌ر ده‌بابه‌و هاوته‌مه‌نه‌كانی، وه‌ك نه‌وه‌ی قاڵبوی خه‌بات ناساند، نه‌وه‌ی دووه‌میشی، به‌نه‌وه‌ی شه‌سته‌كانن‌و هاوسه‌نگه‌رو خه‌باتی نه‌وه‌ی یه‌كه‌م‌و شۆڕشی نوێ‌و راپه‌ڕین‌و چۆكدانه‌دان به‌رامبه‌ر به‌داگیركه‌ران ناوبرد، نه‌وه‌ی سێهه‌میشی كه به‌نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕین‌و نه‌وه‌ی سێهه‌می یه‌كێتی‌و سایه‌ی ئازادی ناودێر كرده‌وه‌و وتی: له‌نه‌وه‌ی یه‌كه‌م‌و نه‌وه‌ی دووه‌مدا، په‌روه‌رده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی مقاوه‌مه‌ت بكه‌یت، پێشمه‌رگه بیت‌و نیشتمانپه‌روه‌ر بیت، بۆ ئه‌وه‌ی كۆڵنه‌ده‌ر بیت، به‌كه‌ره‌سته‌یه‌كی كه‌م، ئه‌ده‌بیاتێكی كه‌م، به‌ئێستگه‌یه‌كی شڕ، به‌رۆژنامه‌و گۆڤارێك كه مانگی جارێك یان دوو مانگ جارێك ده‌رده‌چوو، به‌سبوو بۆ ئه‌وه‌ی مێشكمان زاخاو بده‌ین‌و به‌رده‌وامبین له‌خه‌بات‌و كۆڵنه‌دان‌و واشمانكرد. رازیبونیش له‌نه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م، كه ئه‌ركی خه‌بات‌و تێكۆشانمان بردۆته سه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژوو! به‌ڵام كه حكومه‌تمان دامه‌زراندووه‌و به‌شێك له‌لێپرسراوێتی چۆنێتی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی سێهه‌م كه له‌سه‌ر نه‌وه‌ی یه‌كه‌م‌و دووه‌م بوو، به‌داخه‌وه تائێستاش به‌رنامه‌مان نه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌وه‌یه له‌م سه‌رده‌مه په‌روه‌رده بكه‌ین‌و ئاماده‌یان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببن به نه‌وه‌یه‌ك كه زۆر زیاتر له‌مه خزمه‌ت بكه‌ن، گرێ كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌رونی، مه‌زهه‌بی، ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی، دنیایی‌و گرێ فه‌لسه‌فی‌و ئایدۆلۆجییه‌كان كه وه‌كو پاشماوه له‌ناو ئه‌م نه‌وه‌یه‌دا ماونه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه كه‌متر پاككراونه‌ته‌وه‌و له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌كو پێوست په‌روه‌رده نه‌كراون‌و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، وایان لێهاتووه به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌وه‌ی یه‌كه‌م‌و دووه‌مه‌وه، زۆر به‌ئاسانی بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری پڕوپاگه‌نده‌وه!
له‌كۆتایی كۆڕه‌كه‌شیدا، رۆشنگه‌رو سیاسه‌تمه‌دار مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد مادام هه‌ین‌و رێگه‌كه‌شمان زۆری ماوه بیبڕین، مادام حكومه‌ته‌كه‌مان زۆری ماوه سیسته‌مه‌كه‌ی بگۆڕێت‌و هێشتا ده‌ستورمان نییه، ئه‌وا پێویسته: به‌شێك له‌ئه‌ركه ستراتیجییه‌كانمان ده‌بێ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌بێ بۆ په‌روه‌رده‌كردنی گه‌نجان! چونكه په‌روه‌رده‌نه‌كردن، پێنه‌گه‌یاندن‌و تێنه‌گه‌یاندنی گه‌نجانه بوار ده‌دات، بازرگانی سیاسی، بازرگانی به‌م توێژه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فراوانه‌وه بكات. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده بكرێن‌و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێن، خوێندنگه‌و زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كانیان، هه‌ر له‌باخچه‌ی ساوایانه‌وه تا دوا پله‌و خوێندنی زانستی به‌شێوه‌یه‌كی پرۆگرامی زانستی بڕوات به‌ڕێوه (ئه‌وه‌ی كراوه باشه، ناكرێ چاو له‌وه بپۆشین كه كراوه، به‌ڵام كه‌مه له‌چاو ئه‌وه‌ی ده‌بوو بكرێت)و ئێمه‌و مانانیش هێشتا ئه‌ركمانه به‌رده‌وامبین له‌و گۆڕانكارییه‌و له‌و جۆره په‌روه‌رده‌یه‌دا‌و جه‌ختیشیكرده‌وه: ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌مێكی زێڕینه بۆ گه‌نجان‌و هیچ كام له‌نه‌وه‌كانی پێشتر، به‌قه‌ده‌ر ئێوه‌ی گه‌نجی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌خته‌وه‌ر نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌زانست‌و زانیارییه‌كان بگات‌و لێوه‌ی فێرببێت. به‌ڵام كه‌موكوڕیتان‌و هه‌یه‌و حكومه‌ت كه‌موكوڕی به‌رامبه‌رتان هه‌یه‌و وه‌كو پێویست نه له‌گۆڕینی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده، نه له‌به‌ڕێوه‌بردنی خوێندنگه‌كان‌و نه له‌جوانتر په‌روه‌رده‌كردنتان، نه له‌ژینگه‌یه‌كی له‌بارتر بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی گه‌نجان تواناكانتان‌و ئازادییه‌كانتان به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستنه‌وه‌و خزمه‌ت، هێشتا ئێوه هه‌قی خۆتانه ره‌خنه بگرن‌و داخوازییه‌كانتان بخه‌نه‌ڕوو، ئێمه‌و مانانیش پشتیوانی‌تان بكه‌ین.
هه‌روه‌ك به‌شی دووه‌می كۆِه‌كه تایبه‌ت بوو پرسیار‌و مشت‌ومڕی گه‌نجان‌و ئاماده‌بووانی كۆڕه‌كه، كه تیایدا گفتوگۆیه‌كی گه‌رم هه‌م له‌سه‌ر بابه‌تی كۆڕه‌كه‌و هه‌م له‌سه‌ر دۆخی ئێستای كوردستان‌و هه‌لومه‌رجه‌كه‌ش هاته ئاراوه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24