riklam

وێنه‌.. له‌ سلێمانی گورگ و مه‌ڕ پێكه‌وه‌ ئاو ده‌خۆنه‌وه‌

هەمەرەنگ 02:38 PM - 2019-07-01
.

.

له‌ رووداوێكی نامۆدا ئاژه‌ڵدارێك له‌ سلێمانی شه‌ش گورگ ده‌كاته‌، شوانی مه‌ڕه‌كانی.

له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ له‌ جیهاندا ئه‌وه‌ بڵاوه‌و باوه‌ كه‌ گورگ یه‌كێكه‌ له‌ ئاژه‌ڵه‌ دڕنده‌كان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت پشتی پێ ببه‌سترێت، وه‌ك ئه‌و وته‌و په‌ندانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر دڕنده‌یی گورگ وتراوه‌، به‌ڵام ئاژه‌ڵدارێك له‌ سلێمانی ئه‌و وتانه‌ی هه‌ڵگێراوه‌ته‌وه‌، به‌وه‌ی كه‌ له‌ رووداوێكی نامۆو سه‌یرو سه‌مه‌ره‌دا، شه‌ش گورگی په‌روه‌رده‌ كردووه‌و له‌ ئێستادا كردوونی به‌ شوانی مه‌ڕه‌كانی، هه‌مان كات له‌ ماڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی یاری ده‌كه‌ن.

ئه‌و ئاژه‌ڵداره‌ كه‌ نیشته‌جێی گوندێكی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی شاری سلێمانییه‌، هه‌رله‌ به‌چكه‌ییه‌وه‌ 6 گورگی خشتووته‌ به‌ر سه‌گه‌كه‌ی به‌خێوی كردوون له‌ ئێستادا گورگه‌كان گه‌وره‌بوون و له‌گه‌ڵ مه‌ڕه‌كاندا ده‌ژین و ده‌چن بۆ له‌وه‌ڕگا، تا ئه‌و ئاسته‌ی وه‌ك سه‌گ به‌رگری له‌ مه‌ڕه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌یان پارێزن، ئه‌مه‌ ئه‌و وته‌یه‌مان بیردێنێته‌وه‌، كه‌ ده‌وترێت شوێنێك عه‌داله‌ت و یه‌كسانی تێدایێت، ده‌ڵێن گورگ و مه‌ڕ پێكه‌وه‌ ئاو ده‌خۆنه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ شتێكی نامۆو سه‌یره‌.

PUKmedia عه‌دنان جاف/ سلێمانی

 

454575575.JPG

575785757.JPG

75757545755.JPG

757875757575.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket