riklam

عەرەبێك بۆ تابلۆی ژمارە 1 كێبڕكێی كورد دەكات

ئابوری 08:04 PM - 2019-06-30
.

.

سەرمایەدارێكی عەرەب بۆ كڕینی تابلۆی ژمارە 1ی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی هەڵەبجەی كردو بەڕێوەبەری هاتووچۆش دەڵێت: ئەو سەرمایەدارە پێیوتون ئەگەر تابلۆی ژمارە 1ی هەڵەبجەی پێبدەن بڕی ملیارێك و 100 ملیۆن دینار دەدات.

بەپێی زانیارییەكان نرخی  ژمارە 1ی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە ملیارێك دینارەو لەكاتی زیادكردنەكەشدا هەركەسێك زۆرترین بڕە پارە بدات بەو ژمارەیە دەبێتە خاوەنی، كۆتایی هەفتەی رابردووش بۆ كڕینی ژمارە 1ی تابلۆی پارێزگای هەڵەبجە سەرمایەدارێكی عەرەب سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگاكەی كردوە.

لەوبارەیەوە عەمید حەسەن عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بە PUKmediaی رایگەیاند: رۆژی پێنج شەممەی رابردوو سەرمایەدارێكی بەڕەگەز عەرەب سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمانی كردوە بۆ كڕینی ژمارە 1ی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبەتی پارێزگای هەڵەبجە.

ئەوەشی وت: سەرمایەدارە عەرەبەكە وتویەتی بڕی ملیارێك و 100 ملیۆن دینار دەدات ئەگەر ژمارە 1ی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجەی پێبدەن، بەڵام فرۆشتنی ئەو ژمارەیە لەرۆژی زیادكردنەكەدا دەبێت و هەموو كەسێك ئازادە بەشداری بكات و زۆرترین پارە بدات، واتە كورد بێت یان عەرەب، بەو مەرجەی خاوەن رەگەزنامەی عیراقی بێت.

PUKmedia گۆران وەهاب 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket