riklam

حاكم قادر: یەكێتی لەپێداگیری بەردەوامە

ی.ن.ک‌‌ 05:36 PM - 2019-06-30
.

.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڤاڵ حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ولێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتی ، بەمەبەستی لەنزیكەوە بەئاگابوون لەبارەی دواپێشهاتە سیاسی یەكانی ناوخۆی هەرێم وعێراق وناوچەكەو دەرەوە و گۆڕانكارییە چاوەڕواننەكراوەكانی سەرگۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان بەگشتی وبەتایبەت دواهەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان  ، ئەو تەنگەژانەی كەلەسەرهەڵوێستە نەتەوەییەكان هاتونەتەپێش ، بەتایبەتی لەسەر دۆخی چەقبەستووی سیاسی وئەمنی و ئیداری كەركوك وناوچە كوردستانییە دابڕێنراوەكان ، و بەشداری لەحوكمڕانی لەسەر بنەمای هاوسەنگی لە دەسەڵات وشەراكەتی ڕاستەقینە لەبڕیاردان.

سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی ، لەدەسپێكی كۆبونەوەكەدا حاكم قادر وتی: یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپێناو چارەسەركردنی كێشە سیاسی یە هەڵواسراوەكان بەتایبەت بۆ ئەو كێشانەی ڕەهەندی نیشتمانیان بەتایبەت بۆ هەرسێ‌ پاكێجی پرسی حكومەتی هەرێم ویەكلاكردنەوەی دۆخی كەركوك وناوچە كوردستانی یە دابڕێنراوەكان و پرسە چارەنووس سازەكانی گەلەكەمان لەبەغدا لەپێداگری بەردەوامە و وتی: یەكێتی خاوەن پێگەیەكی بەهێزو هەڵوێستی سیاسی نەگۆڕەو وەك هێزی شەهیدان ، پاشكۆیی قبوڵناكاو هەروەك هێزێكی تێكۆشەری كۆڕی خەبات دەستبەرداری هەوڵەكان بۆ گەیشتن بەدوا ئامانجی گەلەكەمان  نابێت وهەردەم لەخەمی پاراستنی ناسنامەی كوردبونی تەواوی ناوچە دابڕێنراوەكان دەبێت و بەپشتیوانی گەلەكەمان لەهەڵوێستە نەتەوەییەكانی پاشگەزنابێتەوە .

 

PUKmedia  شوان كەریم

 

539A3229 [1600x1200].JPG

539A3212 [1600x1200].JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket