مه‌لا به‌ختیار:بۆ سەربەرزی كێله‌كه‌ی مام جه‌لالم به‌سه
ی.ن.ک 06:47 PM - 2019-06-29.
مه‌لا به‌ختیار، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌كادرانی مه‌ڵبه‌ند‌و كۆمیته‌كانی هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری كۆده‌بێته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ئێستادا پرسیاری گرنگ له‌سه‌ر چاره‌نوسی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی‌و ده‌وروبه‌ر هه‌یه‌و پرسیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی سیاسی عیراق‌و كوردستان‌و په‌یوه‌ندییه‌كانیان زۆر زۆره‌و له‌ناو كوردستانیش، له‌سه‌ر حكومه‌ت، په‌رله‌مان، حزبه كوردستانییه‌كان‌و له‌ناو ئه‌وانیشدا له‌سه‌ر یه‌كێتیش پرسیاره زۆره.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (29/6/2019) به‌ڕێوه‌چوو، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه ته‌رخانكرد كه له‌ده‌وروبه‌رمان ده‌گوزه‌رێت‌و تیایدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: رووداوه‌كانی ئێستا له‌دنیادا ده‌گوزه‌رێت، چاره‌نوسسازترن له‌ڕووداوه‌كانی سه‌رده‌می ئه‌نفال، سه‌رده‌می دوای ئه‌نفال‌و سه‌رده‌می داگیركردنی كوه‌یت‌و وتی:
رووداوه‌كان گرنگترن‌و چاره‌نوسسازترن‌و به‌هه‌ر بارێكدا بڕوات، به‌باری ئاشتی یان جه‌نگدا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌بێت! به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئێمه له‌كوێین؟ ئایا ئێمه‌ی كورد، ئێمه‌ی یه‌كێتی، هه‌مان كورد و یه‌كێتییه‌كه‌ی سه‌رده‌می راپه‌ڕینین، سه‌رده‌می ئه‌نفال‌و دامه‌زراندنی به‌ره‌ی كوردستانین؟ ئێمه‌ی كورد و ئێمه‌ی یه‌كێتی، هه‌مان یه‌كێتییه‌كه‌ی ساڵی (1998)و رێككه‌وتننامه‌ی واشنتۆنین؟ هی سه‌رده‌می به‌ره‌ی كوردستانین؟ هی سه‌رده‌می راپه‌ڕین‌و دوای راپه‌ڕینین؟ هی سه‌رده‌می ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌قڵی گه‌وره‌و ستراتیجی گه‌وره‌ین بۆ پێشهاته‌كان؟! ئاماده‌ین كه رووداوه‌كان رووبه‌ڕومان ده‌بنه‌وه، هه‌له‌كان بیقۆزینه‌وه؟
مه‌لا به‌ختیار، وتیشی: ئاماده ته‌نها به‌دروشم نییه، به‌ڵكو ئاماده به به‌رنامه، به‌سیاسه‌ت، به‌هێزو ماده‌و توانای عه‌سكه‌رییه، به‌لێكدانه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منییه، به‌چۆنێتی په‌یوه‌ندییه‌كانته له‌گه‌ڵ وڵاتانی دنیا‌و هه‌رێمایه‌تی‌و چۆنێتی یه‌كخستنی هێزه كوردستانییه‌كانه‌و داڕشتنی ستراتیجی نوێیه له‌ژێر رۆشنایی گۆڕانكارییه‌كانی كه ئێستا هه‌یه!
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی جه‌ختیشیكرده‌وه كه هه‌موو ئه‌مانه واتا، ئایا ئێمه ئێستا ئاماده‌ین؟ ئایا ئێمه‌ی كورد‌و یه‌كێتی، هی سه‌رده‌می (90و 91) و راپه‌ڕینین؟! ئێمه‌ی كورد‌و یه‌كێتی، هی سه‌رده‌می (1998)و رێككه‌وتنی واشنتۆنین؟ ئێمه‌ی كورد‌و یه‌كێتی، هی سه‌رده‌می دوو ئیداره‌یی‌و پاشان یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌كه‌و دروستكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی یه‌كگرتووی كوردستانین؟ ئێمه‌ی كورد‌و یه‌كێتی، هی سه‌رده‌می (2002 و 2003)ی پێش‌و پاش روخانی حكومه‌تی عیراقین؟! ئێمه‌ی یه‌كێتی و كورد، هی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ین، كه ئۆپۆزسیۆنی عیراقمان كۆده‌كرده‌وه، له‌ڤییه‌نا، له له‌نده‌ن‌و ستراتیجمان بۆ داده‌نان‌و ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌مان ده‌هێنایه ناو كۆنگره‌كان‌و رێنیشانده‌ری خه‌بات بووین بۆ چۆنێتی رووخانی سه‌دام؟ ئایا ئێمه‌ی كورد‌و یه‌كێتی، هه‌مان كورد و یه‌كێتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ین، كه حكومه‌ت ده‌ڕوخێت، مام جه‌لال، یه‌كه‌مین سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی عیراق ده‌بێت، ده‌چێته به‌غداد‌و داده‌نیشێت‌و ده‌ڵێت: وه‌رن با عیراقێكی نوێ بونیاد بنێین‌و ده‌ستوری هه‌میشه‌یی دروستبكه‌ین؟! ئایا ئێمه ئه‌مانه‌ین؟ و وتیشی:
پێویسته هه‌موو پرسیاره‌كان بخه‌ینه‌وه بیر‌و ویژدانی خۆمان، ئایا وه‌ڵامی هیچ یه‌كێك له‌و پرسیارانه، كه هه‌ر یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ش بنچینه‌ی چاره‌نوسمان دیاریده‌كات، وه‌ڵامی هیچ كام له‌و پرسیارانه‌مان به‌دڵنیاییه‌وه هه‌یه، شه‌ن‌وكه‌ومان كردووه‌و لێكمانداوه‌ته‌وه؟! ئه‌گه‌ر هه‌مانه، ئه‌وه ده‌ست له‌ده‌ست‌و قوه‌ت له‌خوا له‌خه‌باتداین! ئه‌گه‌ر نیمانه، ئه‌وا ئه‌گه‌ر شه‌ڕ ببێت‌و دۆخێكی خراپ بێته پێشه‌وه بۆمان، یان ئه‌گه‌ر ئاشتیش ببێ، به‌رێككه‌وتن له‌نێوان زلهێزه‌كانی دنیا‌و هه‌رێمایه‌تی، كه بێگومان هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا، به‌قازانجی كورد نابێت! بۆ؟ چونكه رێككه‌وتن له‌نێوان زلهێزی جیهانی‌و زلهێزی هه‌رێمایه‌تی، مانه‌وه‌ی ئه‌م چوارچێوه سیاسی‌و ستراتیجی ئاسایشه‌یه كه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، له‌سه‌ر حسابی دیموكراسی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه. بۆیه هه‌ر رێككه‌وتن له‌سه‌ر حسابی دیموكراسی، له‌نێوان هه‌ر زلهێزێكی جیهانی‌و هه‌رێمایه‌تی رووبدات، ئه‌وا به‌شێكی زۆری له‌سه‌ر حسابی گه‌لانی وه‌كو كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانی وه‌كو كورده كه بێبه‌شه له‌مافی دیموكراسی. ئه‌وه‌ش تاوانێكی ئێجگار گه‌وره‌یه، ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی له ده‌وروبه‌رمان‌و ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت، هه‌ڵه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره‌یه ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی له‌ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌گوزه‌رێت، به‌رنامه‌مان نه‌بێ بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لانه‌ی دێنه پێشه‌وه بۆمان. چونكه كاتێكت زانی لێمان ده‌قه‌ومێ، كاتێكیش لێمان قه‌وما، دوورنییه كاره‌ساتی وامان بۆ بێته پێشه‌وه، كه رێككه‌وتنێكی وه‌ها له‌نێوان خۆیاندا ئیمزا بكه‌ن، دوور نییه كارێك بكه‌ن به‌شی زۆری میلله‌ته‌كه‌مان بۆ پانزه ساڵی داهاتوو نه‌توانێ سه‌ربه‌رز بكه‌نه‌وه‌و ئه‌م ئه‌زمونه‌ی كوردستانیش كه ئێستا باس له‌وه ده‌كه‌ین، سه‌ربه‌خۆ ده‌بین یان نا، ئه‌وا هه‌ر رێككه‌وتنێك له‌نێوان ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمایه‌تی‌و ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانی دنیا رووبدات، به‌دڵناییه‌وه هه‌ناسه‌ی مافی سه‌ربه‌خۆیی‌و ده‌وڵه‌تی كوردستان، بۆماوه‌یه‌كی ئێجگار زۆر له‌باشوری كوردستانیش ده‌بڕن!
هه‌ر له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه هه‌موو ئه‌و شرۆڤه‌و پرسیار‌و خوێندنه‌وانه بۆئه‌وه‌یه هه‌موو ئێوه‌ی هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی بزانن كه له‌دورگه‌یه‌كی دابڕوانین له‌رووداوه‌كان! به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه كارلێك ده‌كه‌ین‌و تێكه‌ڵ ده‌بین له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا‌و به‌پۆزه‌تیف‌و به‌نێگه‌تیف كاریگه‌ری له‌سه‌رمان ده‌بێت. چونكه كوردستانی ئێستا كوردستانی جاران نییه‌و حساباتی نێوده‌وڵه‌تی‌و هه‌رێمایه‌تی ئێمه‌ش ده‌گرێته‌وه. بۆیه مه‌ترسییه‌كانی ئێستا له‌ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت، زۆر زیاتره له‌مه‌ترسییه‌كانی كه بیست له‌مه‌وبه‌ر ده‌گوزه‌ران.
رونیشیكرده‌وه: ئه‌گه‌رچی ئه‌وكاته رووداوه‌كان، كه هاتنه پێشه‌وه ئێمه‌ش هه‌بووین، سیاسه‌ت‌و ستراتیجمان هه‌بوو، نه‌خشه‌و پلانمان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا كه رووداوه‌كان دێنه پێشه‌وه به‌داخێكی زۆره‌وه به‌گشتی هێزه كوردستان له‌په‌راوێزی رووداوه‌كانداین‌و به‌تایبه‌تی یه‌كێتی له‌ناو كێشه‌ی كێشه‌كانی خۆیدا ده‌خولێته‌وه!
له‌باره‌ی یه‌كخستنی هێزه كوردستانییه‌كانیش، مه‌لا به‌ختیار، وتی:
نه‌بونی یه‌كخستنی ریزه‌كانی هێزه كوردستانییه‌كان، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌و هه‌مووهێزه كوردستانییه‌كانیش له‌مه لێپرسراوین، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی‌و پارتی لێی به‌پرسیارین! پارتی به‌ئه‌قڵییه‌تی حاكم ده‌یه‌وێ حوكمڕانی ره‌های كوردستان بێ، به‌و شێوه‌یه‌ی كه خۆی ده‌یه‌ێ، هه‌ندێكیش له‌یه‌كێتی به‌ته‌حه‌داو موزایه‌ده، ده‌یانه‌وێ پاشه‌كشه به‌پارتی بكه‌ن! هاوكات ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه: یه‌كێتی ته‌نها به كۆنگره‌ی گۆڕانكارییه‌كان له‌م دۆخه‌ی ئێستای رزگاری ده‌بێت‌و وه‌كو مه‌لا به‌ختیاریش، كێله‌كه‌ی مام جه‌لالم به‌سه، كه له‌سایه‌یدا به سه‌ربه‌رزی بمێنمه‌وه. بۆیه پێویستم نه به‌حزب دروستكردن‌و نه به‌ته‌كه‌تول‌و نه به‌له‌شكریشه. چونكه خۆم له‌هه‌موو كه‌س به‌ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌زانم له‌سه‌رمایه‌ی خه‌بات، له‌مێژووی خه‌بات، له‌قه‌ڵه‌می خه‌بات، بۆیه ئه‌م سه‌رمایه‌و پاكێتیه‌ی خۆم به‌هیچ شتێكی تر ناگۆڕمه‌وه. بۆیه له‌ئێستادا پێویستمان به‌هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌یه بۆ به‌ستنی كۆنگره، نه‌ك قسه‌ی لابه‌لا بۆ به‌ستنی گۆنگره.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19