مه‌لا به‌ختیار: یه‌كێتی كاریگه‌رترین هێز بوو بۆ په‌كخستنی پیلانه‌كان
ی.ن.ک 01:56 PM - 2019-06-29.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سایه‌تی‌و خزمان‌و دۆستانی سنوری بازیان ده‌كات‌و له‌دیدارێكیشدا كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (29/6/2019) به‌ڕێوه‌چوو، رۆڵی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی له‌شۆڕشی نوێدا‌و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌یان كردووه به بایه‌خه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندو وتی:
ده‌ڤه‌ره‌كه هه‌م به‌خزمه‌تكردنی پێشمه‌رگه‌و شۆڕش، به‌دامه‌زراندن، به‌خه‌باتی نهێنی‌و رێكخستنه‌كانیش فشارێكی زۆرتان له‌سه‌ر بوو. به‌ڵام سه‌ره‌نجام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هێز‌و جه‌یش‌و جاش‌و مه‌فره‌زه خاسانه‌ی به‌عس به‌درێژایی ئه‌و رێگه‌یه هه‌تا ده‌گاته قه‌ره‌هه‌نجیر‌و له‌و ناوچه‌یه‌دا داینابوون، خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه به‌سه‌ربه‌رزی هاتنه ده‌ره‌وه‌و، له‌ڕاپه‌ڕینیشدا یه‌كێك بوون له‌و ناوچانه‌ی كه زوو راپه‌ڕین‌و كادر‌و سه‌ركرده‌كانیش هه‌ر له‌ڕێگه‌ی بازیانه‌وه توانیان ده‌ستیان به‌هه‌موو شوێن‌و ناوچه‌كانی تر بگات.
هاوكات بایه‌خی ناوچه‌كه‌شی له‌ئێستادا به‌گرنگ خوێنده‌وه، كه ئه‌و ناوچه‌یه هه‌م له‌ڕووی پێگه‌ی جوگرافییه‌وه، هه‌م له‌ڕووی پێگه‌ی سیاسییی‌و كشتوكاڵه‌وه، وه‌ك یه‌كێك له‌ده‌ڤه‌ره باشه‌كان‌و به‌فه‌ڕه‌كانه‌و ته‌نانه‌ت له‌ڕووی پیشه‌سازییه‌وه پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه‌و ئه‌گه‌ر له‌ئایینده‌شدا غازی چه‌مچه‌ماڵ هه‌نارده بكرێت، ئه‌وا ناوچه‌كه هاوتای پارێزگاكانی كوردستان، له‌ڕووی ئابورییه‌وه بایه‌خ په‌یدا ده‌كات‌و به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر غازه‌كه فرۆشرا، ئه‌وا وه‌رچه‌رخانێكی ئابوری له‌ناوچه‌كه‌و كوردستانیشدا دێته‌دی.
وتیشی: ده‌زانین له‌شۆڕشدا چیتان كردووه، به‌ڵام له‌دوای راپه‌ڕین حكومه‌ت چی كردووه؟ ئه‌م پرسیاره‌ی به‌گرنگ ناوبرد‌و هاوكات رونیكرده‌وه: له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كدا دروستكردن‌و بونی كارگه گرنگه‌و له‌دوا ئه‌نجامدا ده‌بێت به‌خێرو به‌ره‌كه‌ت‌و ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه له‌ئێستادا له‌ناوچه‌كه‌دا كه‌موكوڕی هه‌یه، هه‌م له‌ڕوی نه‌بونی ژینگه‌یه‌كی پاك، یان نه‌بونی فلته‌رێكی باشتر له‌وه‌ی كه هه‌یه‌و له‌و دیده‌شه‌وه، به‌هۆی نه‌بوونی توێژینه‌وه‌یه‌كی باش، كه سه‌ره‌نجام نه‌خۆشی له‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاوبۆته‌وه، جه‌ختیكرده‌وه كه هه‌قه هه‌رچی زووه توێژینه‌وه‌یه‌كی جدی بكرێت‌و ببێته مایه‌ی سه‌رنجی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و پسپۆره‌كان‌و بیر له‌چاره‌سه‌ركردن بكرێته‌وه.
هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا، مه‌لا به‌ختیار، به‌پێویستیشزانی كه هه‌قه له‌پێش هه‌ر نه‌ته‌وه‌و ده‌ڤه‌رێكی تر‌و ره‌گه‌زێكی تر، جگه له (ئێزدییه‌كان، وه‌ك به‌شێكی گرنگی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، پێویسته باوه‌شێكی ئاوه‌ڵایان بۆ بكرێته‌وه، چونكه به‌درێژایی مێژوو غه‌درو ناهه‌قی‌و جینۆسایدیان به‌رامبه‌ر كراوه) هه‌قه بۆ دامه‌زراندن خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت بۆ دامه‌زراندن له‌فه‌رمانبه‌ریدا، به‌ڵام له‌بواره پسپۆرییه‌كاندا، ئه‌وه بابه‌تێكی تره‌و به‌گرنگیشی زانی بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه، كه ده‌بێ پشكێك له‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و كارگانه‌دا‌و حكومه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكات، بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه ته‌رخان بكرێت. وه‌كو چۆن نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌خۆراك هه‌یه، ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه له‌به‌رامبه‌ر به‌رهه‌می ستراتیجی و كارگه گه‌وره‌كاندا، ده‌بێ رێژه‌یه‌ك بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه ته‌رخان بكرێت، كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی حكومه‌ته.
مه‌لا به‌ختیار، به‌گرنگیشه‌وه له‌ئه‌زمونه‌كانی ژیان‌و خه‌بات‌و رووداوی سیاسی روانی‌و به‌مه‌حه‌كی بۆ حزبه سیاسییه‌كان ناوبرد‌و رایگه‌یاند: ژیان‌و خه‌بات‌و رووداوه سیاسییه‌كان ده‌رده‌یخه‌ن كه حزبه‌كان چه‌نده راستگۆن له‌گه‌ڵ دروشمه‌كانیان‌و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له‌سه‌ر شه‌قام ده‌یانوروژاندن، به‌ڵام دوایی نه‌یانده‌توانی به‌رگریان لێبكه‌ن! بۆیه ده‌ركه‌وت ئه‌و جۆره هێزانه به‌رگه‌ی رووداوێكی بچو‌وكیش ناگرن. به‌ڵام ئێمه وه‌ك یه‌كێتی چیمان به‌سه‌ر نه‌هات، بیست به‌رامبه‌ر هه‌موو حزبه سیاسییه‌كانی تر كاره‌سات‌و رووداومان به‌سه‌ردا هات، ئه‌نفال، كیمیاباران‌و زۆرترین شه‌هیده‌كانی شۆڕشی نوێ، زۆرترین سه‌ركرده‌و كادر‌و له‌سێداره دراوه‌كانی زیندانه‌كانی به‌عس، هه‌ڤاڵی سه‌ركرده‌و كادر‌و تێكۆشه‌ری یه‌كێتی بوون. روخانی گونده‌كان، قه‌زاو ناحیه‌كان‌و.. تد، بۆیه هیچ ده‌ڤه‌رێك له‌كوردستانی گه‌وره، به‌قه‌د ده‌ڤه‌ره‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی حكومه‌ت رقی لێیان نه‌بووه‌و وێرانی نه‌كردوون! ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی پێشه‌نگی مقاوه‌مه‌ت بووه‌و هه‌ر یه‌كێتی هێزی بنه‌ڕه‌تی ده‌ستوه‌شێن بووه له‌به‌عس‌و ئازاری گه‌وره گه‌وره‌ی پێده‌گه‌یاند.
راشیگه‌یاند: ئه‌م ره‌نج‌و فیداكارییه، چ له‌رابردوو و چ له‌ئێستادا، ته‌نانه‌ت به‌و پیلانانه‌شی له‌حكومه‌تی هه‌رێمیان گێڕا بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م ئه‌زمونه دیموكراسییه، به‌ڵام یه‌كێتی هه‌روه‌كو چۆن له‌شاخدا داینه‌مۆی به‌ره‌نگاری بوو، كاریگه‌رترین هێزی به‌رده‌وامی خه‌بات بوو، له‌دوای راپه‌ڕینیش یه‌كێتی داینه‌مۆی پاراستنی ئه‌م ئه‌زمونه بووه‌و كاریگه‌رترین هێز بوو بۆ په‌كخستنی پیلانه‌كان‌و وتی: یه‌كێتی به‌هه‌ق ره‌چه‌شكێنی فیدراڵی‌و هه‌م داینه‌مۆی پاراستنی ئه‌م ئه‌زمونه دیموكراسییه بوو.
هاوكات له‌باره‌ی ئاوه‌دانیشه‌وه، هیممه‌تی ئێجگار زۆری یه‌كێتی به‌نمونه‌ی باڵا هێنایه‌وه له‌ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌كاندا‌و به دۆكیۆمێنتیش زانیارییه‌كانی خسته‌ڕوو. هاوكات له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شیدا له‌گه‌ڵ خزمانی ده‌ڤه‌ری بازیان، مه‌لا به‌ختیار، وتی: پاش به‌راوردكردنی هه‌ردوو سه‌رده‌می پێش و پاش راپه‌ڕین‌و به‌دیهێنانی ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وتانه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ده‌مانتوانی له‌ئێستا باشتر بكه‌ین‌و ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێمه به‌گشتی‌و یه‌كێتی له‌ناوچه‌كانی خۆی به‌تایبه‌تی ده‌یتوانی ده به‌رامبه‌ری ئێستا كاری باشتر بكات‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و كێشانه له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی ئێوه‌دا نه‌هێڵێت‌و لایه‌نیكه‌م ده‌مانتوانی رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌م گه‌نده‌ڵییه نه‌هێڵین. به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌وه وایكردووه، هه‌ر چه‌ندێك بكه‌ین، میلله‌ته‌كه‌مان له‌به‌رچاوی ناگرێت‌و هه‌ر ره‌خنه‌و ناڕه‌زایی هه‌یه. له‌كاتێكدا ده‌بوو یه‌كێتی له‌دژایه‌تی گه‌نده‌ڵیشدا، شۆڕشگێڕبین. له‌سزادانی به‌رپرسیارانی گه‌نده‌ڵیشدا شۆڕشگێڕ بوینایه، چونكه یه‌كێتی كه له‌فاشییه‌كان نه‌ترساوین، له‌هه‌موو سوپای عیراق، له‌سه‌دام، له‌زیندان‌و له‌جاشه‌كانی نه‌ترساوین، له‌كام دۆندو شاخی سه‌خته شه‌ڕمان كردووه‌و نه‌ترساوین، له‌ئه‌نفال و كیمییاباران چۆكمان دانه‌داوه، به‌ڵام بۆ ده‌بێ له‌سزادانی گه‌نده‌ڵكاران جۆش دابمێنین! و وتیشی:
ده‌بێ ئه‌و متمانه‌یه‌ی ماومانه بیپارێزین‌و متمانه له‌ده‌ستدراوه‌كانیشمان، به‌راستكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانمان‌و به‌ره‌خنه‌گرتن له‌هه‌ڵه‌كانمان‌و به‌سزادانی گه‌نده‌ڵكاران‌و به‌به‌ستنی كۆنگره‌ی گۆڕانكارییه‌كان، بگێڕینه‌وه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25