riklam

ژنێك له‌ناحیه‌ی ڕزگاری خۆی سوتاند

ژنان‌ 02:36 PM - 2019-06-28
.

.

ژنێك له‌ناحیه‌ی رزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار  به‌هۆی كێشه‌ی خێزانیه‌وه‌ خۆی سوتاندو به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتانه‌كه‌یه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا.


پۆلیسی گه‌رمیان له‌راگه‌یه‌ندراوێكیدا ئاشكرایكردوه‌:" به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ناحییه‌ی ڕزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لاره‌وه‌ ژنێك  هێنرایه‌ به‌شی فریاكه‌وتی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار كه‌به‌شێكی جه‌سته‌ی سوتابوو".

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" به‌وته‌ی خۆی له‌دایكبووی 1993 و خاوه‌نی سێ منداڵه‌ وبه‌هۆی كێشه‌ی خێزانیه‌وه‌ خۆی سوتاندووه‌".


ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ك" دوای چاره‌سه‌ری پێویست له‌به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هیدهه‌ژار به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سوتانه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سێلمانی كراوه‌".

له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌:"  به‌بڕیاری دادوه‌روبه‌پێی ماده‌ی 408 فه‌قه‌ره‌ 31 مێرده‌كه‌ی و زاوایه‌كیان به‌ندكراون".


PUKmedia  راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket