پەیوەستی بەستنی کۆنگرەی یەکێتت دوپاتدەکرێتەوە
ی.ن.ک 10:57 PM - 2019-06-27.
ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌لاغی كۆتایی كۆبوونەوەی خۆیدا پێویستى به‌ستنى كۆنگره‌ى یه‌كێتیی دوپاتده‌كاته‌وه
له‌ژێر دروشمى " به‌خۆداچوونه‌وه‌و نوێبوونه‌وه، ئامرازی به‌ره‌و پێشچوونه "، ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌هۆڵى خاك له شاری سلێمانى و به سه‌رپه‌رشتى خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د و بە ئاماده‌بوونى هەڤاڵ هاوار حاجی جێگرى ناوه‌ندی ده‌ره‌وەو ئەنجومەنی ناوەندی دەرەوە بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ ( 25ـ 26ـ 27 ) كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی‌و راوێژكاریی خۆی ئه‌نجامداو ئه‌مڕۆش كۆتایی به‌كاره‌كانى خۆی هێنا.
له‌یه‌كه‌م رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ته‌واوى به‌شداربووان سه‌ردانى ئارامگاى سه‌رۆك مام جه‌لال ـیان كرد‌و گوڵی رێز‌و وه‌فایان له‌سه‌ر گڵكۆی مامی رابه‌ر دانا‌و به‌ڵێنیان دوپاتكرده‌وه كه به‌دڵسۆزی‌و وه‌فادارییه‌وه له‌سه‌ر رێگا‌و رێبازى حه‌كیمانه‌ى سەرۆك مام جه‌لال به‌رده‌وام بن، دواتر له هۆڵى خاك ئەنجومەنی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاروباری رێكخراوه‌یی‌و سیاسیی كۆمیته‌و ئۆرگانه‌كانى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى تاوتوێكردو هه‌ڵسه‌نگاندنێكى دروستى بۆ چالاكییه‌كانى رابردو ئه‌نجامداو وه‌ك پێویستییه‌كى رێكخراوه‌ییش دروشمی سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له پێناو " به‌خۆداچوونه‌وه‌و نوێبوونه‌وه " له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان به بنه‌ما گرت، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و پێشنیار‌و راسپاردانه‌ش كه له رێكخستنه‌كان و ئۆرگانه‌كانى تری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ئاراسته‌ى كۆبوونه‌وه‌كه كرابوون، له‌پێناو خۆسازدانه‌وه‌یه‌كى نوێ و ئاماده‌سازیی بۆ نه‌خشه‌ڕێگای كاركردنى ناوه‌ندی ده‌ره‌وه به هه‌ند وه‌رگیران.
پاشان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری مه‌كته‌بی رێكخستن تاوتوێی پرسی رێكخستن‌و كاروباره رێكخراوه‌ییه‌كان كرا‌و هه‌مووانیش له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى رێكاری نوێ له چوارچێوه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ كۆكبوون، بۆ ئه‌وه‌ى گرفت‌و كێشه‌كانى كاركردنى ناوه‌ندی ده‌ره‌وه له‌پێناو كارابوونى زیاتر نه‌هێڵدرێت.
رۆژی دووه‌مى دانیشتن‌و كۆبوونه‌وه‌كانى ناوه‌ندی ده‌ره‌وه، به به‌شداری به‌رپرسی ده‌سته‌ى كارگێڕی‌و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تى‌و ئۆرگانه‌كانى تر‌ى یه‌كێتیی له ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی راگه‌یاندن‌و رێكخستن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان‌و كۆمه‌ڵه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ى رێكخستنه دێرینه‌كان و كۆمسیۆنى رێكخستن هه‌ڵسه‌نگاندنى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندی، زۆر پرسی رێكخراوه‌یی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌و ئۆرگانه‌كانى تری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تاوتوێكران و پێویستى پابه‌ندبوونى یه‌كێتیی به دیموكراسیه‌تى ناوخۆ‌و به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركه دیموكراسییه‌كان له‌سه‌رو هه‌مووانیشه‌وه به‌ستنى كۆنگره دوپاتكرده‌وه، كه ئێستا بۆته خواستێكى گشتى و ته‌واوى رێكخستنه‌كانى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه له‌پێناو به‌ستنیدا فشار‌و چالاكى هه‌مه جۆریان ده‌ست پێكردووه، كۆبوونه‌وه‌كه وێڕاى پشتیوانیكردنى ئه‌و ده‌نگانه‌و دوپاتیكرده‌وه هه‌ر چه‌شنه دواخستنێكى تر‌ى كۆنگره، له‌وه زیاتر گرفت‌و كێشه‌ى ناوخۆیی زیاد ده‌كات‌و وێنه‌ى یه‌كێتیش له‌نێو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تى‌و هێزه چه‌پ‌و دیموكراسییه‌كانى جیهان ناشیرین ده‌كات، كه سه‌ره‌تاییترین ئه‌ركى دیموكراسیی خۆی كه به‌ستنى كۆنگره‌یه پشتگوێ ده‌خات، هه‌ربۆیه‌ش داوایانكرد له نزیكترین واده‌دا رۆژى به‌ستنى كۆنگره ده‌ستنیشان بكرێت.
رۆژی سێهه‌مى دانیشتنه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى ناوه‌ندی ده‌ره‌وه، تێكڕا به‌شداربووان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه رێكخراوه‌ییانه‌ى كۆمیته‌و ئۆرگانه‌كانى ده‌ره‌وه وه‌ستان و گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى ئه‌و پێشنیار‌و داواكارییانه كرد كه به ئامانجی هه‌رچی زیاتر گه‌شه‌پێدانى رێكخستنه‌كانى ده‌ره‌وه‌یه له‌لای به‌شداربووان گه‌ڵاڵه ببوو، هه‌روه‌ك رێگا‌و رێكاری گونجاویشیان بۆ چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌و هاوكاری نێوان ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌و ئۆرگانه‌كانى تری یه‌كێتى دیاریكرد‌و دروشمى سه‌ره‌كیان له‌سه‌ر ناوه‌نده‌كه جێبه‌جێكرد كه به‌خۆداچوونه‌وه‌و نوێبوونه‌وه‌یه‌و له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و دروشمه‌ش سه‌رله‌نوێ په‌یكه‌ری ناوه‌نده‌كه‌و كاروباره‌كانى رێكخرانه‌وه‌و ئه‌رك‌و خه‌باتى نوێ به هه‌ڤاڵانى تریش سپێردرا.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28