riklam

ئەڵمانیا.. پاشماوە دەکرێتە سوتەمەنی

هەمەرەنگ 04:29 PM - 2019-06-27
.

.

کۆمپانیایەکی ئەڵمانی پاشماوە پلاستیکییە زیانبەخشەکان دەکاتە سوتەمەنی.
 
کۆمپانیای  بیوفابریک  Bio Fabrik  ی ئەڵمانی ڕایگەیاند کەلەدوای شەش ساڵ توێژینەوەو کارکردن گەیشتونەتەئەنجامی ئەوەی کەدەتوانن پاشماوەپلاستیکیەکان ئەوانە زیانبەخشن بۆ ژینگە بکەنە سوتەمەنی وبۆ بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل بەکاربێت.

کۆمپانیاکە دەڵێت لە هەر کیلۆیەک پاشماوەی پلاستیکی وەک کیسی نایلۆن وقاپ وقاچاغی سەفەری وکەل وپەل وخاشاکی تر دەتوانن یەک لیتر سوتەمەنی لێ دروست بکەن وبەبێ کێشەش دەتوانرێت وەک بەنزین بۆ ئۆتۆمبێل بەکاربێت، پسپۆرێکی شارەزایش لە زانکۆی درێسدن لەمبارەیەوە دەڵێ ئەمەپێشکەوتن و دەستکەوتێکی زۆر گەورەیە کەلەداهاتودا ئەمەبکرێت خەمێکی گەورەمان لەکۆڵ دەبێتەوە.

شایانی باسە پاشماوە پلاستیکیەکان زیانی گەورەبە ژینگە دەگەیەنن وئێستا لەئەڵمانیا هەڵمەتێکی گەورەبەڕێوەیە بۆ کەمکردنەوەی کیسی نایلۆن وکەرەستەپلاستیکیەکان بەتایبەتیش ئەوانەی کە فڕێ دەدرێن ودەبنە خاشاک ، بۆیە شارەزایان پێیان وایە ئەگەر ئەو کۆمپانیایە ئەمە ئەزمونەبەسەرکەوتویی بەڕێوەببات ئەوا لەلایەک زیانەکانی سەر ژینگە کەمدەکاتەوەو لەلایەکی تریش سەرچاوەیەکی تری سوتەمەنیش دەستەبەردەکات، ئەمانەش دوو دەستکەوتێکی مەزنن بۆ وڵاتەکە.


PUMmedia  بورهان ئەمین، ئەڵمانیا

سەرچاوە: www.bio Fabrik.de

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket