riklam

پیاوێك له‌ترسی ورچێك مانگێك له‌ئه‌شكه‌وتێكدا ده‌مێنێته‌وه‌

هەمەرەنگ 08:56 AM - 2019-06-27
.

.

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری به‌ریتانی، كۆمه‌ڵێك راوچی له‌ناوچه‌یه‌كی شاخاوی روسیا چوون بۆ راو، كاتێ ویستوویانه‌ بگه‌رِێنه‌وه‌ سه‌گه‌كه‌یان به‌ره‌و ئه‌شكه‌وتێك چووه‌.

كاتێك راوچییه‌كان چوونه‌ته‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه‌ پیاوێكیان بینیوه‌ وایان زانیوه‌ مۆمیا كراوه‌، به‌ڵام كاتێك لێی نزیك بوونه‌ته‌وه‌ بینیویانه‌ پیاوه‌كه‌ زیندوه‌.

له‌و كاته‌دا ئه‌و پیاوه‌ ته‌نها توانیویه‌تی ناوی خۆی بڵێت كه‌ناوی ئه‌لێكسانده‌ره‌، وه‌كو له‌ وێنه‌كاندا ده‌بینرێت حاڵی زۆر خراپه‌.

به‌پێی وته‌ی پزیشكه‌كان كه‌ چاره‌سه‌ری خێرایان بۆكردوه‌، ئه‌لێكسانده‌ر ماوه‌ی مانگێك له‌و ئه‌شكه‌وته‌دا له‌ترسی ئه‌وه‌ی ورچێك نه‌یخوات خۆی شاردوه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا میزی خۆی خواردوه‌ته‌وه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ته‌ندروستی زۆرخراپ بووه‌و له‌ئێستادا ئه‌و پیاوه‌ له‌ژێرچاودێری پزیشكدایه‌و ته‌نردوستی به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

1111.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket