سه‌ڵاح كوێخا: غه‌در له‌جوتیارانی هه‌رێم ده‌كرێت
ئابوری 08:56 PM - 2019-06-26.
چوار شه‌ممه‌٢٦ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بنكه‌ی سه‌ره‌كی وه‌رگرتنی گه‌نمی له‌كه‌لار به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌ڵاح كوێخا له‌گه‌ڵ قائیمقامی قه‌زای كه‌لارو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان به‌شه‌جیاوازه‌كانی بنكه‌كه‌ی له‌نزیكه‌وه بینی و گوێبیستی داواكاری به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی بنكه‌كه‌بوو.
به‌شێك له‌پێویستییه‌كانیشی بۆ جێبه‌جێكردن،داواشی لێ‌كردن به‌باشی و به‌شه‌فافی مامه‌ڵه‌بكه‌ن و نمونه‌یه‌كی جوان پێشكه‌ش بكه‌ن و ڕێگری بكه‌ن له‌ھه‌ركه‌سێك گه‌ر بیه‌وێت پرۆسه‌كه‌یان لێ بشێوێنێت و به‌ڵێنی ھه‌موو پاڵپشتییه‌كیشی پێدان
دواتر سه‌ڵاح كوێخا له‌گه‌ڵ جوتیاران كۆبوه‌وه‌و له‌باره‌ی چۆنێتی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمه‌وه گفتوگۆیان كرد.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێ ی ڕاگه‌یاندن كه به‌وردی چاودێری پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم ده‌كات له‌گه‌رمیان و ووتی ھه‌رچی پێویست بێت بۆسه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌یكه‌ین. .
له‌باره‌ی كۆی پرۆسه‌كه‌وه سه‌ڵاح كوێخا ڕایگه‌یاند : حكومه‌تی عێراق به ئاشكرا غه‌در له‌جوتیارانی ھه‌رێم ده‌كات مه‌عقول نیه له‌پارێزگاكانی خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق ملیۆنان تۆن گه‌نم وه‌رده‌گیرێت كه‌چی بۆ ھه‌موو كوردستان ته‌نھا ٣٤٠ ھه‌زار تۆن گه‌نم دانراوه.
سه‌ڵاح كوێخا گه‌رمیانیی وه‌ك گه‌وره‌ترین ڕوبه‌ری كشتوكاڵی له‌كوردستاندا ناوھێنا و ووتی ده‌بو له‌جیاتی ئه‌و ٢٨ ھه‌زار تۆن گه‌نمه‌ی كه بۆ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان دانراوه ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیاتر له‌وه وه‌ربگیرایه چونكه ناكرێت ناحیه‌یه‌كی وه‌كو قۆره‌توو كه توانای زیاتر له ٤٠ ھه‌زار تۆن به‌رھه‌می ساڵانه‌ی گه‌نمی ھه‌یه ته‌نھا ٧ ھه‌زار تۆن گه‌نم له جوتیارانی سنوری ناحیه‌كه وه‌ربگریت.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ته‌ئكیدیكرده‌وه كه ھه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕی ١٠ ھه‌زار تۆن گه‌نمی دیكه وه‌ربگیرێت.
ئومێدیشی خواست جوتیاران ھاوكارو ھه‌ماھه‌نگی كارمه‌ندانی بنكه‌كه‌بن بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی بێت.
PUKmedia فۆتۆ: كاوه جاسم
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24