riklam

شاناز برایم ئەحمەد بەستنی كۆنگرەی یەكێتی دووپاتدەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 07:54 PM - 2019-06-26
.

.

ئەنجومەنی ناوەندی دەرەوە لەگەڵ ئەنجومەنی ناوەندی و ئۆرگانەكانی پەیوەندیەكان و پێشمەرگە دێرینەكان و كۆمەڵەی رێكخستنە دێرینەكان كۆدەبێتەوە و پێویستی ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی و پەرەپێدان بە پەیوەندییەكانی نێوان ئەو ئۆرگانانە دووپاتدەكەنەوە.

كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی ناوەندی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و بەشێك لە مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی ئامادەی بوون بۆ رۆژی دووەم بەسەرپەرشتی خاتوو شاناز برایم ئەحمەد لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە، لەژێر دروشمی " بەخۆداچونەوەو نوێبوونەوە، ئامڕازی بەرەوپێشچونە " لە هۆڵی خاك لە شاری سلێمانی بەردەوامی هەیە.

ئەمڕۆش ئەنجومەنەكە بەئامادەبوونی هەریەك لە مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هەڵۆ پێنجوێنی و ڕابەر سەید برایم ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی و زوبێر عوسمان جێگری یەكەمی سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی و تەحسین نامیق لێپرسراوی پەیوەندیەكانی دەرەوە و هەڤاڵ هاوار حاجی جێگری لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە، لەگەڵ ئەنجومەنی ناوەندی و ئۆرگانەكانی پەیوەندیەكان و پێشمەرگە دێرینەكان و كۆمەڵەی رێكخستنە دێرینەكانی یەكێتیی كۆبوویەوە.

لە كۆبونەوەكەی دوای ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان، بەرنامەی كۆبونەوەكە لەلایەن هاوار حاجی جێگری لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە خوێندرایەوە و ئامادەبووانیش تێڕوانین و سەرنجی خۆیان لەسەر تەوەرەكان دەربڕی، دواتریش لەلایەن هەریەك لە ڕەهبەر سەید برایم و هەڵۆ پێنجوێنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی و زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی و تەحسین نامیق لێپرسراوی پەیوەندیەكانی دەرەوە، لەپێناو باشتر بەرێوەچوونی كارەكان و ئەنجامدانی كۆمەڵێك گۆڕانكاری و دانانی بەرنامە و ئەجێندای نوێی كاركردن لە داهاتوودا، لەسەر ناوەڕۆكی تەوەرەكانی كۆبونەوەكە گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵۆگۆڕكرا و ئامادەی خۆیان بۆ دروستكردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی ناوەندی دەرەوە دەربڕی.

هەر لەمیانەی كۆبونەوەكەدا، هەریەك لەمەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی، بەجیا خوێندنەوە و شیكارییەكی ووردیان لەسەر دۆخی كوردستان بەگشتی و یەكێتیی و پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی و هێزە سیاسییەكان بەتایبەت بۆ بەشداربووان خستەڕو و پێویستی هاریكاری و بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان ئەو ئۆرگانانە و ئەنجومەنی ناوەندی دەرەوەیان رونكردەوە.

جگەلە خستنەڕو و خوێندنەوە بۆ پلان و ئەركی ئۆرگانە جیاجیاكانی یەكێتیی، هاوكات پێویستی ئەنجامدانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی لەلایەن گشت بەشداربووانی كۆبونەوەكە دووپاتكرایەوە، جەخت لە گرنگی كاركردن بۆ لێكتێگەیشتن و هەماهەنگی زیاتر لە نێوان ئەنجومەنی ناوەندی دەرەوە و ئەو ئۆرگانانە كرایەوە.


PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket