riklam

بەریتانیا.. ڕێز لە ڕێكخستنە دێرینەكان دەنرێت

ی.ن.ک‌‌ 07:19 PM - 2019-06-26
.

.

لە درێژەی كاروچالاكییەكانی مەكتەبی خزمەتی پێشمەرگە و تێكۆشەرە دێرینەكان/هەندەران لە وڵاتی بەریتانیا لە شاری لەندەن بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە ڕێكخستنە دێرینەكان، كەس و كاری شەهیدان، پێشمەرگەی دێرین، زیندانی سیاسی مەدالیا و خەڵاتی ڕێزلێنان بە سەر ئامادەبواندا دابەشكرا.

سەرەتا ئامادەبوان ساتێك بۆ رۆحی پاكی شەهیدان ڕاوەستان، پاشان سرودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب لێدرا ووتاری كۆمەڵەی ڕێكخستنە دێرینەكان لە لایەن هەڤاڵ ئاسۆ ڕۆژبەیانییەوە پێشكەش كرا و بە ناوی مەكتەبی خزمەتی پێشمەرگە و تێكۆشەرە دێرینەكانەوە بە خێرهاتنی ئامادەبوانی كرد و سوپاسی پەرۆشیانی كرد كە سەرەڕای هەڵكشانی تەمەنی زۆرێكیان لە شارە دوورەكانی بەریتانیاوە هاتوون و ئامادە بوون و وەخوی بە خۆشحاڵ نیشاندا كە هاتووەو لە خزمەتیاندایە.

پاشان دەستكرا بە دابەشكردنی مەدالیا و ڕێزلێنان بۆ بەشێك لە ڕێكخستنە دێرینەكان و كەس و كاری شەهیدان دواتر لە ڕێگەی سكایپەوە هەڤاڵ محمود سەنگاوی بە ناوی مەكتەبی سیاسی و مەكتەبی خزمەتی پێشمەرگە و تێكۆشەرە دێرینەكان ووتەیەكی پێشكەش بە ئامادەبوان كرد و پیرۆزبایی خەڵات و ڕێزلێنانی لێ كردن و مێژوو خەباتی تێكۆشەرانی بەرز نرخاند.


PUKmedia راگەیاندنی مەكتەبی خزمەتی پێشمەرگەو تێكۆشەرە دێرینەكانی /هەندران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket