riklam

چەندین كۆمپانیا بەشداری پیشانگایەكی نێودەوڵەتی بیناسازی و كارەبا دەكەن

ئابوری 05:30 PM - 2019-06-26
.

.

ئەمڕۆ 26ی حوزەیرانی 2019، بەئامادەبوونی هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بیناسازی و كارەباو دووبارە بونیاتنانەوە  كرایەوە.

 لەپیشانگاكەدا بە بەشداری 100 كۆمپانیای بیانی و 50 كۆمپانیای ناوخۆیی و بەشداریی 6 وڵات و ئامادەبوونی  ژمارەیەكی بەرچاو لە بزنسكار و بازرگان و پیشەسازیكاران بەڕێوەچوو.

بریكاری وەزارەتی كارەبا بەیاوەری لێپرسراوانی پەیوەندیدار سەرجەم بەشەكانی پیشانگاكەی بەسەركردەوە، بەتایبەتی كۆمپانیاكانی بواری كارەبا كە لە ناوخۆی عیراق و وڵاتانی بیانی  بەشداریان كردووە.

هۆگر شاڵی ئومێدی خواست هاتنی كۆمپانیاكانی بواری كارەبا هاندەرێك بێت بۆ پێشكەشكردنی ئامێرو كەرەستەی كارەبای كوالێتی بەرزو بەشداریكردن لە پرۆژەكانی بونیاتنانەوەی ژێرخانی كارەبا، وەزارەتی كارەباش ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ پێشكەشكردنی  هەموو كار ئاسانی و هاوكارییەك بۆ پێشخستنی كارو پرۆژەكانیان لە كوردستان.

PUKmedia راگەیاندنی كارەبا 

 

969.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket