riklam

وتەبێژ:دوا قۆناغی رێككەوتنەكە حكومەت و كەركوكە

ی.ن.ک‌‌ 02:48 PM - 2019-06-26
.

.

هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆبوونەوەو وتەبێژیش دەڵێت: بۆ جێبەجێكردنی دواقۆناغی رێككەوتنەكە و پرسی كەركوك كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن.

ئەمڕۆ 26ی حوزەیرانی 2019 هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەهەولێر كۆبوونەوەو پێكهێنانی حكومەت و پرسی كەركوكیان تاووتوێكرد.

لەوبارەیەوە لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: كۆبوونەوەو پەیوەندییەكانمان بەردەوام دەبێت بۆ جێبەجێكردنی دوا قۆناغی رێككەوتنەكەمان.

وتیشی: كۆبوونەوەكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەت و پرسی كەركوكەوە بەردەوام دەبێت.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket