riklam

پێشوازی له‌ د.نمرود بیوك كایه‌ ده‌كرێت

ی.ن.ک‌‌ 08:22 PM - 2019-06-25
.

.

له‌ باره‌گای په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی له‌سوید، پێشوازی له‌ دكتۆر نمرود بیوك كایه‌ برازای شه‌هید ‌نه‌جمه‌دین ‌بیوك‌ كایه‌‌(‌نه‌جۆ) كرا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25-6-2019، ته‌حسین نامیق لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ هاوڕێیه‌تی سه‌میر ساڵح نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ وڵاتی سوید، پێشوازیكرد له‌دكتۆر نمرود بیوك كایه‌ برازای شه‌هید ‌نه‌جمه‌دین ‌بیوك‌ كایه‌‌(‌نه‌جۆ) .

 هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌ گه‌وره‌ی و جوامێری شه‌هید نه‌جمه‌دین‌ بیوك‌ كایه‌‌(‌نه‌جۆ) كراو باسیش له‌ ئاماده‌ كردن و نووسینی كتێبێك كرا به‌ناوی شه‌هید ‌نه‌جۆ‌.

مه‌به‌ستێكی تری سه‌ردانه‌كه‌، به‌شداریكردنه‌ له‌كۆنفرانسێكی پزیشكی له‌ كوردستان و لای خۆشیه‌وه‌ تحسین نامیق پشتیوانی ته‌واوی خۆی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی  بۆ دوپات كرده‌وه‌ .

PUKmedia ره‌هێڵ حیكمه‌ت

33.jpg

11.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket