riklam

ئاسۆ مامه‌ند: به‌م نزیكانه‌ پرسی پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 07:02 PM - 2019-06-25
.

.

ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ھه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی پارێزگاری كه‌ركوك و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژی داھاتوودا یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

ئاسۆ مامه‌ند ئه‌مڕۆ 25-6-2019، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا راگه‌یاند: پرسی چاره‌سه‌ركردنی كه‌ركوك دوو بابه‌ته‌، كه‌ یه‌كێكیان په‌یوه‌ندیی به‌ خودی كورده‌وه‌ ھه‌یه‌ كه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئومێدم وایه‌ به‌ زووترین كات پرسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ شاره‌كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داھاتوودا یه‌كلابكرێته‌وه‌.

وتیشی: دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای كه‌ركوك گرنگه‌.

ئاسۆ مامه‌ند راشیگه‌یاند: نوێنه‌ری لایه‌نی كوردی له‌گه‌ڵ نوینه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی و لایه‌نی عه‌ره‌بی و توركمانی ھه‌نگاوی باشیان ناوه‌.

له‌ درێژه‌ی وته‌كانی، ئاسۆ مامه‌ند ئومێدی ئه‌وه‌ی كرد سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد ھه‌وڵبده‌ن به‌ زووترین كات پرسی دانانی پارێزگاری كورد بۆ كه‌ركوك یه‌كلابكرێته‌وه‌، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، كه‌ به‌ دانانی پارێزگارێك له‌ 60% بۆ له‌ 70%ی ره‌وشه‌كه‌ ده‌گۆڕێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket