riklam

نوێنەری حكومەتی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی عیراق لەتاران كۆدەبێتەوە

کوردستان 04:55 PM - 2019-06-25
.

.

نازم دەباغ نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان له وڵاتی ئێران لەگەڵ سەعد جەواد قەندیل باڵیۆزی عیراق  لە تاران كۆبووەوە.
وەفدی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان له تاران كه پیكهاتبوون له نازم عومەر دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان له وڵاتی ئێران و سەلام عارف روشدی جێگری نوێنەریی حكومەتی هەرێمی كوردستان له تاران و هەروەها ئەندامانی نوێنەرایەتی (ئەمجەد بابا حاجی و لوقمان لەتیف محەمەد و هیوا ڕەسوڵ ڕەشید و فەخرەالدین عەزیز ساڵح و عەلا‌و غوڵام) رۆژی دووشەممە ٢٤/٦/٢٠١٩ سەردانی باڵیوزخانەی عیراق  له تارانی پێتەختی ئێرانیان كرد و له لایەن سەعد جەواد قەندیل باڵیۆزی عیراق  لە تاران پیشوازیان لێكرا.

نازم دەباغ نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان له تاران، پیرۆزبایی له سەعد جەواد القەندیل باڵیۆزی عیراق  لە وڵاتی ئێران كرد به بۆنەی وەرگرتنی پۆستی تازەیانەوه و سوپاسی باڵیۆزخانەی عیراق  لە تارانی كرد، بۆ ئەو هەماهەنگییەی كە لەگەڵ نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان له تاران هەیە و هیوای خواست لە ئایندەدا زیاتر بێت.

لە دانیشتنەكەدا باس لە بارودۆخی عیراق  و ناوچەكە و هەروەها گیروگرفتی هاووڵاتیانی عیراق  و ئێران و چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەكان كرا.

باڵیۆزی عیراق  لە تاران، سوپاس و ستایشی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان له تارانی كرد بۆ سەردانەكەیان و هەروەها لە رووی هەماهەنگی و پەیوەندیی بەردەوامی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عیراق  لە وڵاتی ئێران و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی لە نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان له تارانی هەموو لایەنە كوردستانییەكان بەشدارن و هەماهەنگ و یەك دەنگن.

له كۆتایی كۆبوونەوەكەدا سەعد جەواد القەندیل ئامادەیی باڵیۆزخانەی عیراق  لە تارانی نیشاندا بۆ زیاتر توندوتۆڵكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەر دوولا.


PUKmedia  تایبەت

 

4545.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket