riklam

وێنه‌.. به‌خاكسپاردنی ته‌رمی ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان

کوردستان 04:42 PM - 2019-06-25
.

.

ئه‌مڕۆ 25-6-2019، به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ندین به‌رپرسی حزبی و حكومی و خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو له‌ رێوره‌سمێكی فراواندا، ته‌رمی ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان، له‌ گردی سه‌لیم به‌گ، له‌ شاری سلێمانی به‌خاكسپێردرا.

ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان، له‌ ساڵی 1989 له‌ ئاواره‌یی له‌ تاراوگه‌ له‌ خێزانێكی كوردپه‌روه‌ر له‌دایك بووه‌و كوڕی سه‌ركرده‌ی نه‌مر "جه‌بار فه‌رمانه‌".

 خوالێخۆشبوو قۆناغی سه‌ره‌تای و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌واو كردووه‌و ده‌رچووی كۆلێجی ئه‌ندازیارییه‌ له‌ زانكۆی شتوتگارت له‌ ئه‌ڵمانیا، كه‌سایه‌تییه‌كی چالاكبووه‌ له‌ رێگه‌ی رێكخراوی فه‌رمان فاوه‌نده‌یشنه‌وه‌ كه‌ رێكخراوێكی مه‌ده‌نی خێرخوازییه‌ هاوكاری ئاواره‌كانی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی كردووه‌، سه‌د مخابن رۆژی 18-6-2019، له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕ كۆچی دوایی كرد.

PUKmedia فۆتۆ: رێبین ئه‌حمه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket