riklam

عیراق.. ئاماری سوتانی ده‌غڵودانی جوتیاران ئاشكرا ده‌كرێت

عیراق 03:25 PM - 2019-06-25
.

.

له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌وه‌، نزیكه‌ی 330 رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ عیراق تۆماركراون، زیاتر له‌ 54 ھه‌زارو 380 دۆنم ده‌غڵودانیش سووتاوه‌، زۆرترین رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ش له‌ پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و موسڵ و كه‌ركوك بووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ 25-6-2019، كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، تێیدا هاتووه‌، له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌وه‌ تا 24 ی حوزه‌یران، 328 رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ته‌واوی عیراق تۆماركراوه‌و زۆرترین رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ش له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین بووه‌ به‌ 102 رووداو، دواتریش پارێزگای موسڵ به‌ 77 رووداو و پارێزگای كه‌ركوكیش به‌ 69 رووداو له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌.

به‌رگریی شارستانیی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ كۆی رووداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا، زیاتر له‌ 54 ھه‌زارو 380 دۆنم ده‌غڵودان سووتاوه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket