riklam

شاناز برایم ئەحمەد ئەنجومەنی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی كۆدەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 02:53 PM - 2019-06-25
.

.

بە سەرپەرشتی خاتوو شاناز برایم ئەحمەد ئەنجومەنی ناوەندی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەدروشمی" بەخۆداچوونە و نوێبوونەوە، ئامڕازی بەرەوپێشچوونە " لە هۆڵی خاك لە شاری سلێمانی كۆبوونەوە.

بە ئامادەبوونی خاتوو شاناز برایم ئەحمەد لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هەڵۆ پێنجوێنی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی و نوێنەری مەكتەب رێكخستن و هاوار حاجی جێگری لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە، ئەنجومەنی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی، سەردانی ئارامگای سەرۆك مام جەلال-یان كرد، لەگەڵ دانانی گوڵی وەفا و خۆشەویستی بەڵێنی بەردەوامیدانیان لەسەر رێبازەكەی دووپاتكردەوە، دواتریش لەهۆڵی خاك لەشاری سلێمانی كۆبوونەوە.
رۆژانی ٢٥ و ٢٦ و ٢٧ی ئەم مانگە لەشاری سلێمانی، ئەنجومەنی ناوەندی دەرەوە، لە ژێر دروشمی " بەخۆداچوونە و نوێبوونەوە، ئامڕازی بەرەوپێشچوونە "، كۆبونەوەی ناوخۆی رێكدەخات، بۆ ئەوە مەبەستەش جگە لە كۆبوونەوەی ناوخۆی ناوەندی دەرەوە، لەگەڵ بەشێك لە ئۆرگان و مەكتەبەكانی یەكێتیی كۆدەبنەوە، بۆ لێكتێگەیشتن و هەماهەنگی زیاتر لە نێوانیان.

كۆبوونەوەكان ٣ رۆژ دەخایەنێت و لەرۆژانی یەكەم و سێیەمدا كۆبوونەوەی ناوەندی دەرەوە دەكرێت و لە رۆژی دووەمیش لەگەڵ بەشێك ئۆرگان و مەكتەبەكانی یەكێتیی كۆدەبنەوە.

لە كۆبونەوەكەدا ، دوای ساتێك بۆ گیانی پاكی شەهیدان، بەرنامەی كۆبونەوەكە لەلایەن هەڤاڵ هاوار حاجی جێگری لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە خوێندرایەوە و بەوردی تاوتوێی بارودۆخی كوردستان و دۆخی یەكێتی لەگشت روویەكەوە بەتایبەت دۆخی رێكخستنەكانی یەكێتیی لە دەرەوەی وڵات كرا.


PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket