riklam

کەنەدا.. فیستیڤاڵی هاوڕەگەزەکان بەڕێوەدەچێت

جیهان 02:39 PM - 2019-06-25
.

.

رۆژی ٢٣/٦/٢٠١٩ بە درێژایی شەقامەکانی بلوور و یانگ و دۆنداس لە شاری تۆرۆنتۆی هەرێمی ئۆنتاریو- ی کەنەدا بە ئامادەبوونی سەدان هەزار هاوڵاتی و ڕێکخراوی جەماوەری و هونەرمەندان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن  فیستیڤالی ڕێپێوان بەبۆنەی 39 ساڵەی هاوڕەگەزەکان ( گەی ) بەڕێوەچوو.

لەو فیستیڤاڵەدا جۆستن ترۆدو سەرۆك وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی کەنەدا و جۆن تۆری پارێزگاری تۆرونتۆ و ژمارەیەك بەرپرسانی حکومی و حزبی بەشداری ڕێپێوانی ئامادەبووانیان کرد و ملیونەها کەسیش لە میانەی شاشەی تیڤیەکان بینەری فیستیڤاڵەکە بوون .

جێی ئاماژەیە بەشداربووانی فیستیڤاڵەکە بە دیزاینی جل و بەرگی ڕەنگاو ڕەنگی پەڵکەزێڕینە وهەڵگری ئاڵای کەنەداو میوزیک و هوتافی هاوڵاتیانی سەرشۆستەکان  خۆشحاڵی خۆیان بەوبۆنەوە دەربڕی و شانازیان بە ئازادی پێکهاتەی جێندەرەکان کرد.

ترۆدو سەرۆك وەزیری کەنەدا ( حکومەتی زۆرینەی لیبراڵەکان ) لە وتەیەکی کورتدا ڕایگەیاند  ئەم پرۆسەیە تەنها لە کەنەدا نییە ، بەڵکو لە چەندین وڵاتی دیکەش بوونی هەیە ، بۆیە پێویستە ڕێز لە پێکهاتەی جیاواز و پێکەوە ژیانی هاوڕەگەزەکان بگیرێت . ژیان سەرەڕای جیاوازی ڕەگەز وەکو حکومەتی کەنەدا ڕێزیان لێدەگرین و بەشداری ئاهەنگیان دەبین .

ئێوارەی هەمان رۆژ خاتوو میلانیا جولی وەزیری کولتووری کەنەدا لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن پشتیوانی حکومەتی فیدرالی کەنەدای بۆ هاوڕەگەزەکان دەربڕی.

 پراید تورونتۆ  pride parade Toronto  یەکێکە لە گەورەترین فیستیڤاڵەنی جیهانی هاوڕەگەزەکان ، ڕێکخراوی پراید تورونتۆ هەموو ساڵێك بۆ ڕێزگرتن لەم پێکهاتەیە لە مانگی حوزەیران ئەم ئاهەنگە  لە شاری تورونتۆ بێ بەرامبەر ڕێكدەخات . ئەم ڕێکخراوە پێكهاتووە لە حەوت ئەندام و شەش ڕاوێژکار و ١٢ کەسایەتی خۆبەخش کە سەرپەرشتی ١٩ تیمی ڕێکخستنی ڕێپێوان و دابینکردنی  کەرەستە و پێداویستیەکانی فیستیڤال دەکەن .


PUKmedia عوسمان عەلی/ کەنەدا
س/  ئاژانسەکان

 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket