riklam

چه‌ندین دۆنم پوشو پاوان ده‌سوتێن

کوردستان 02:19 PM - 2019-06-25
.

.

له‌سنووری پیره‌مه‌گرون و سیته‌ك زیاترله‌ 100دۆنم پوش و پاوان ده‌سوتێت  .

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، عه‌مید هێمن كمرخان به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌ هۆكارێكی نادیار له‌ سنووری گوندی قۆجه‌بڵاخ ی چه‌می ره‌زان ئاگرێك له‌ پوش و پاوانی ناوچه‌كه‌ كه‌وته‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی دارستانی پیره‌مه‌گرون گه‌یشتنه‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ ئاگركوژێنه‌وه‌ی پیره‌مه‌گرون و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ توانیان ئاگره‌كه‌ بكوژێنه‌وه‌و كۆنتڕۆڵی بكه‌ن.

وتیشی: زه‌ره‌رو زیانی ئاگره‌كه‌ بووه‌ هۆی سوتانی نزیكه‌ی  100 دۆنم له‌ پوش و پاوان و سروشتی ناوچه‌.

 راشیگه‌یاند: له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ سنووری گوندی زه‌رده‌بی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سیته‌ك ئاگرێك له‌ پوش و پاوانی ناوچه‌كه‌ كه‌وته‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی (بنكه‌ی پۆلیسی دارستانی سیته‌ك) گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ (ئاگركوژێنه‌وه‌ی سیته‌ك) توانیان ئاگره‌كه‌ كونتڕۆڵ بكه‌ن و بیكوژێنه‌وه‌ و ڕێگه‌ له‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی بگرن.

عه‌مید هێمن كمرخان وتیشی: له‌ ئه‌نجامدا نزیكه‌ی 5 دۆنم له‌ پوش و پاوان و چه‌ند ده‌وه‌نێكی ناوچه‌كه‌ سوتان و زه‌ره‌رو زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

هاوكات له‌ئه‌نجامی ده‌رچوونی مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی دارستانی گاپیڵۆن به‌هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پۆلیسی دارستانی ماوه‌ت ده‌رچون بۆ گوندی (كۆله‌د) له‌پێناو پاراستنی سنوره‌كه‌ توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر (20) بڕدارو (20) فه‌رده‌ خه‌ڵوزدا كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی نادیاربوو.     

                                          
PUKmedia راگه‌یاندنی  پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی

9.jpg

8.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket