riklam

گه‌رمیان.. حه‌وت تاوانبار سزادران

کوردستان 01:59 PM - 2019-06-25
.

.

له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان سه‌باره‌ت به‌پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان و پاراستنی سنووره‌كه‌ له‌ هه‌ر دیارده‌یه‌كی نه‌خوازراو و ده‌ستگیركردنی تاوانباران و رووبه‌ڕووكردنه‌وه‌یان به‌دادگا.

پاش ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا توانرا له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیانه‌وه‌ باندێكی دزیكردن و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵان ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ پێكهاتبوون له‌(6)شه‌ش تاوانبار كه‌ به‌ ده‌مامك و به‌ ناوی ئاسایشه‌وه‌ هه‌ڵیان كوتابووه‌ سه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌ك له‌ گوندی(وه‌لی ئاغا)ی ناحیه‌ی قۆره‌توو و بڕێكی زۆر ئاڵتون و پاره‌ و مۆبایل و ناسنامه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان بردبوو, پاش ڕووبه‌ڕوو كردنه‌وه‌یان به‌ داگا و دوای چه‌ندین دانیشتنی دادگا و دانپێدانانی تاوانباران به‌ تاوانه‌كه‌یاندا سه‌ره‌نجام رۆژی24/6/2019 له‌ لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركووك/گه‌رمیان به‌ پێی مادده‌ی(440)ی س  بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و تاوانبارانه‌ی كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ناوه‌كانیان دراوه‌ به‌(15)پازده‌ ساڵ زیندانی سزادران .

1/هێرش محمد مسته‌فا له‌ دایكبووی(1981)و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی (ئیبراهیم پاشا)ی شاری سلێمانی.
 
2/هاوبه‌ش له‌تیف محه‌مه‌د له‌ دایكبووی(1994)دانیشتووی شاری سلێمانی.
 
3/حه‌یدر عباس نه‌ریمان له‌ دایكبووی (1996)و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی (قوله‌ ره‌یسی) شاری سلێمانی.
 
4/حه‌مزه‌ عه‌باس نه‌ریمان له‌ دایكبووی(1991)و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی (قوله‌ ره‌یسی) شاری سلێمانی .
 
5/دیار وه‌هاب ئه‌حمه‌د له‌ دایكبووی(1990)و دانیشتووی گه‌ره‌كی(كوردسات)ی شاری سلێمانی.
 
6/سیامه‌ند رشید سه‌عید له‌ دایكبووی(1996)و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی(شێروانه‌)ی قه‌زای كه‌لار.

هه‌روه‌ها له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركووك /گه‌رمیان به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر رۆژی24/6/2019 به‌ پێی مادده‌ی(14)ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بڕیاری سزادان به‌(3)سێ ساڵ زیندانی بۆ تاوانبار (نجدت عبدالوهاب عبدالقادر)له‌ دایك بووی(1967)و دانیشتووی قه‌زای كفری ده‌ركرد كه‌ تاوانباری ناوبراو له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی كفری سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان له‌ به‌رواری7/4/2019 ده‌ستگیركرابوو.

دواتر بۆ به‌رسه‌ربردنی ماوه‌ی سزاكه‌یان هه‌ر(7)حه‌وت تاوانباری ناوبراو ڕه‌وانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاك
سازی گه‌ورانی سلێمانی كران.


PUKmedia حه‌یده‌ر كفری

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket