riklam

ع.ج سه‌گرمه‌ كارێكی ناوازه‌ بۆ حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌كات

ئەدەب وهونەر 01:57 PM - 2019-06-25
.

.

د. عه‌بدوڵڵا جه‌مال سه‌گرمه‌ كارێكی نوێ بۆ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌كات و له‌ ساڵیادی كۆچی دوایدا بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ د. عه‌بدوڵڵا جه‌مال سه‌گرمه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ یادی 47 ساڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر و هه‌میشه‌ زیند و حه‌سه‌ن زیره‌كدا، به‌ هاوكاری بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیری سلێمانی و د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، كارێكی نوێم بۆ ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر حه‌سه‌ن زیره‌ك كردووه‌ و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ له‌ یوتیوب بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه‌.

وتیشی: له‌ گۆرانییه‌كه‌دا، ئۆركسترایه‌كی گه‌وره‌ی ژێدار یاوه‌ری ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ك (ده‌نگی ئۆریجیناڵی خۆی) ده‌كات، كه‌ كۆمه‌ڵێك سۆلۆی ڤیۆلا دائامۆرێشی تێدایه‌.

راشیگه‌یاند: هیوادارم جێی ره‌زامه‌ندی هه‌مووان بێت و یادی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی كورد بۆ هه‌میشه‌ به‌رز رابگیرێت.

حه‌سه‌ن زیره‌ك گۆرانیبێژی ناوداری كورد و مۆسیقازانی سرووشتی له‌ساڵی  1921 له‌ شاری بۆكان له‌دایك بووه‌ و خاوه‌نی گه‌نجینه‌یه‌ك له‌ ھونه‌ری ئاواز و گۆرانی كوردییه‌ و له‌ رۆژی 26-6-1972 له‌ پارێزگای ورمێ كۆچی دوایی كردووه‌ و به‌ خاك سپێردراوه‌.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

 

-.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket