riklam

ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ به‌ڵێن بۆ مام دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:36 PM - 2019-06-25
.

.

به‌ سه‌رپه‌رشتی خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌دروشمی" به‌خۆداچوونه‌ و نوێبوونه‌وه‌، ئامڕازی به‌ره‌وپێشچوونه‌ " له‌هۆڵی خاك له‌شاری سلێمانی كۆبوه‌وه‌.

به‌ ئاماده‌بوونی خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هه‌ڵۆ پێنجوێنی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی و نوێنه‌ری مه‌كته‌ب ڕێكخستن و هاوار حاجی جێگری لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی، سه‌ردانی ئارمگای سه‌رۆك مام جه‌لال-یان كرد، له‌گه‌ڵ دانانی گوڵی وه‌فا و خۆشه‌ویستی به‌ڵێنی به‌رده‌وامیدانیان له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه‌، دواتریش له‌هۆڵی خاك له‌شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌.

رۆژانی 25 و 26 و 27ی ئه‌م مانگه‌ له‌شاری سلێمانی، ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌، له‌ژێر دروشمی " به‌خۆداچوونه‌ و نوێبوونه‌وه‌، ئامڕازی به‌ره‌وپێشچوونه‌ "، كۆبونه‌وه‌ی ناوخۆی رێكده‌خات، بۆ ئه‌وه‌ مه‌به‌سته‌ش جگه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی ناوخۆی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌، له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ئۆرگان و مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتیی كۆده‌بنه‌وه‌، بۆ لێكتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌ نێوانیان.

كۆبوونه‌وه‌كان 3 رۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌رۆژانی یه‌كه‌م و سێیه‌مدا كۆبوونه‌وه‌ی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێت و له‌ رۆژی دووه‌میش له‌گه‌ڵ به‌شێك ئۆرگان و مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتیی كۆده‌بنه‌وه‌.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، دوای چه‌ند ساتێك ڕاوه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان، به‌رنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن هاوار حاجی جێگری لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌ و به‌ وردی تاوتوێی بارودۆخی كوردستان و دۆخی یه‌كێتیی له‌گشت روویه‌كه‌وه‌ به‌تایبه‌ت دۆخی ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرا.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket