riklam

پۆلیسی گەرمیان 5تۆمەتبار دەستگیردەكات

کوردستان 01:31 PM - 2019-06-25
.

.

دوای دزینی ئۆتۆمبێلێك له‌گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌لار، پۆلیس پێنج كه‌س به‌تۆمه‌تی ئه‌و كاره‌ ده‌ستگیرده‌كات.

پۆلیسی گه‌رمیان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و، ئاشكرایكردوه‌:" دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا له‌گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی قه‌زای كه‌لار ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری جێب واز دزرا و خاوه‌نه‌كه‌ی سكاڵای هێنایه‌ لای پۆلیس".

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌:" دوای لێكۆڵینه‌وه‌و چاودێری ورد به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی گه‌رمیان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتومبێله‌كه‌دا گرت و پێنج كه‌سیان ده‌ستگیركرد له‌ ئۆتۆمبێلی ناوبراو له‌نێوانیاندا فرۆشراوه‌ته‌وه‌".

له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌:" له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 446 به‌ندكراون لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان

 



 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket