riklam

ته‌رمی ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان گه‌یشته‌وه‌ سلێمانی

ی.ن.ک‌‌ 12:28 PM - 2019-06-25
.

.

ته‌رمی ره‌وه‌ند جه‌بار فه‌رمان له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ گه‌ڕێنرایه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پێشوازی لێكرا.

بڕیاریشه‌ كه‌مێكیتر به‌ره‌ و مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی به‌ڕێبكرێت و نوێژی مردووی له‌سه‌ر بكرێت، دواتریش له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له‌ گردی سه‌لیم به‌گ و له‌ نزیك گۆڕی سه‌ركرده‌ جه‌بار فه‌رمان به‌خاك بسپێردرێت.

رەوەند جەبار فەرمان كوڕە تاقانەی سەركردەی كۆچكردوو جەبار فەرمانە و لە ساڵی 1989 لە ئاوارەیی لە تاراوگە لە خێزانیێكی كوردپەروەر لەدایك بووە و دەرچووی كۆلێجی ئەندازیارییە لە زانكۆی شتوتگارتی ئەڵمانیا، رۆژی 18-6-2019، لە وڵاتی ئەڵمانیا بە نەخۆشییەكی كتوپڕ كۆچی دوایی كرد.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket