riklam

بكوژی دلین سزای له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا

کوردستان 12:28 PM - 2019-06-25
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا دادگای دهۆك سزای له‌سێداره‌دانی بۆ بكوژی دلین-ی ته‌مه‌ن 10 ساڵان ده‌ركرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ پارێزه‌رانی خۆبه‌خشی تاوانی كوشتنی دلین له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رايانگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دادگای دهۆك سزای له‌سێداره‌دانی بۆ بكوژی دلینی ته‌مه‌ن 10 ساڵان ده‌ركرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تاوانبار له‌به‌رده‌م دادوه‌ر دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا نا.

كه‌سوكاری دلین-یش ده‌ستخۆشیان له‌دادگا كرد كه‌ بڕیارێكی دروستیان له‌باره‌ی بكوژی كچه‌كه‌یان ده‌ركردوه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه‌، رۆژی 23 ی ئه‌م مانگه‌، كه‌سوكاری قوربانییه‌كی منداڵی دیكه‌، كه‌ ته‌مه‌نی 8 ساڵانه‌و له‌هه‌ولێر ده‌ستدرێژی كرابووه‌ سه‌ری، داوای دووباره‌ ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی تاوانبارانی كچه‌كه‌یان كردو داوایان له‌ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد مافی كچه‌كه‌یان بسه‌نێت.

له‌ دووه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا له‌شاری دهۆك منداڵێك به‌ناوی دلین وه‌لیدی ته‌مه‌ن 10 ساڵان له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ ده‌برێت و هه‌وڵده‌دات ده‌ستدرێژی بكاته‌سه‌ری، به‌ڵام به‌هۆی هاواركردنی كچه‌كه‌وه‌، تاوانباره‌كه‌ كچه‌كه‌ به‌دار ده‌كوژێت و دوای چه‌ند رۆژێك له‌دیارنه‌مانی رۆژی 9ی 6ی 2019 ته‌رمی دلین دۆرزرایه‌وه‌و پاشان تاوانبارانی بكوژی دلین ده‌ستگیركران.

PUKmedia تایبه‌ت

0044.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket